بەسەرپەرشتی سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیو ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور کۆبونەوەی دووەمی ساڵی ۲٠۲۳ خولی ۱۲ بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا باس لەتەواوی ئەو کێشەو گرفتانە کرا کە لەئێستادا لەبازاڕەکاندا بەهۆی بەرزی نرخی دۆلار ڕویداوە وە، جەخت لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە .
باس لەوەشکرا هەوڵبدرێت ئەو بانکانەی حکومەتی ناوەندی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات ە لقیان لەسلێمانی هەیە لەگەڵ بازرگانان مامەڵەبکەن و بتوانن نرخی دۆلار وەک بانکی مەرکەزی بفرۆشن بەبازرگانان.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە باسکردنی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆی بوو کە ژووری بازرگانی پشتیوانی لەهەموو بەرهەمێکی ناوخۆی دەکات و هەوڵدەدات کارئاسانی بکرێت بۆ هەموو پرۆژەیەکی بەرهەم هێنانی ناوخۆ.
بەشێکی تری کۆبونەوەکە باسکردنبوو لە بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانی و وەبەرهێن و پیشەسازیەکان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا تابتواندرێت کەرتی بەرهەم هێنان بەهێزتربێت.