بە ئامادەبونی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگرانی سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی ژوور و ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی کۆبونەوەی ژمارە سێ لە ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا باس لەکێشە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان کرا هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئەو کەرتانە باسی لێوەکرا، جهخت له پشتیوانی كردنی بەرهەمی ناوخۆی کرایهوه بهمهبهستی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی و پشتبەستن بەکهرتی پیشەسازی لەناوخۆدا، ئاسانکاری كردن بۆ پیشهسازان.
هەوڵدان بۆ دروستکردنی کارگەو زیادکردنی دەرفەتی کارکردن لەناو گەنجاندا تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەبوو.