بەئامادەبونی سەرۆک و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی، ڕێکەوتی 2023/8/24 کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە بازرگانییەکان کرا لەگەڵ وڵاتانی جیهان و گرنگیدان بە كه‌رته‌كانی گه‌شتوگوزار و کشتوکاڵ تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر بره‌خسێنرێت.
بەشیکی دیکەی کۆبونەوەکە باسکردن بوولە كێشه و گرفته‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی و خاوه‌ن كارگه‌كان، هه‌وڵه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بۆ گه‌یاندنی كێشه‌كان به لایه‌نه په‌یه‌وه‌ندیداره‌كان تاوتوێ كرا و كێشه و گرفته‌كانی بازرگان و جوڵه‌ی بازرگانی له ده‌روازه سنورییه‌كان گفتوگۆی له باره‌وه كرا.
لەکۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کەرتی پیشەسازی‌و پرۆژەی بچوک کە حکومەت گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدات و قەرزی بچوک بدات بە گەنجان، تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر برەخسێنن، وە حکومەت هاوکاری تەواوی ئەو کەرتە بکات.