بەئامادەبونی سەرۆکی ژوور و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەرێوبەری ژوور، ڕێکەوتی 2022/12/4 کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کەرتی پیشەسازی و پرۆژەی بچوک کە حکومەت گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدات و قەرزی بچوک بدات بە گەنجان، تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت وە دەرفەتی کاری زیاتر برەخسێنن ئەوەش بەوە دەکرێت حکومەت هاوکاری تەواوی ئەو کەرتە بکات و لەپێدانی خزمەتگوزاریەکان هاوکاریان بێت و نرخیان لەسەر هەرزان بکات.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە جوڵەی بازرگانی کرا لە دەروازە سنورییەکان، کێشەکانی بازرگانان خرایەوەڕوو، بڕیاردرا کار بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەوڵ بدرێت جوڵەی بازرگانی لەدەروازەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت.
بەشێکی کۆبونەوەکە باسکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان بوو لەگەڵ لەگەڵ وڵاتانی جیهان و گرنگیدان بە كهرتهكانی گهشتوگوزار و کشتوکاڵ تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر برهخسێنرێت بکرێت.