بەسەرپەرشتی سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی و ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور کۆبونەوەی یەکەمی ساڵی نوێی خولی ۱۱ بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا باس لەتەواوی ئەو کێشەو گرفتانەکرا کەلەئێستادا لەبازاڕەکاندا بەهۆی بەرزی نرخی دۆلار ڕویداوە وە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان .
باس لەوەشکرا هەوڵبدرێت ئەو بانکانەی حکومەتی ناوەندی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و لقیان لەسلێمانی هەیە لەگەڵ بازرگانان مامەڵەبکەن و بتوانن نرخی دۆلار وەک بانکی مەرکەزی بفرۆشن بەبازرگانان.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە باسکردنی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆی بوو کە ژووری بازرگانی پشتیوانی لەهەموو بەرهەمێکی ناوخۆی دەکات و هەوڵدەدات کارئاسانی بکرێت بۆ هەموو پرۆژەیەکی بەرهەم هێنانی ناوخۆ.