کونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد، لەلایەن سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور و یاسین ڕەحیم و نەوزاد غەفوور، جێگرانی سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێریی و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەنکارانی سلێمانیەوە پێشوازی لێکرا.
ئامانج لە سەدانەکەی ئەحمەد ئیبراهیم، کونسوڵی ئیمارات بۆ شاری سلێمانی، بەدواداچون کردن بوو بۆ دۆخی وەبەرهێنان لە شاری سلێمانی و ئەو پرۆژانەی کە کۆمپانیا ئیماڕاتییەکان دەتوانن کاری تێدا بکەن، لەمبارەیەوە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامان و بازرگانانی سلێمانی گفتوگۆی کرد لەبارەی میکانیزمی بانگێشت کردنی کۆمپانیا ئیماراتییەکان بۆ شاری سلێمانی، تاکو بە هاوبەشی لەگەڵ خاوەنکارانی سلێمانی بتوانن پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن و کار بکەن.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی کونسوڵی ئیمارات و ڕایگەیاند ئەم جۆرە سەردانانە گرنگی خۆی هەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بازرگانان و خاوەنکاران، داواکارین بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، شاندی بازرگانانی و وەبەرهێنان لە ئیماڕاتەوە بهێنن بۆ سلێمانی تاکو بە کۆمپانیاکان ئاشنا بن بتوانن پرۆژە و کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتیە لە ٩٠٠ گەنجینە کە لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و دابەش بووە بەسەر چوار جۆر گەنجینەدا کە رووبەرەکەیان بریتیە لە گەنجینەی ٢٠٠ مەتری و ٤٠٠ مەتری و ٦٠٠ مەتری و ٨٠٠ مەتری، لەئێستاشدا رۆژانە کارکردن تیادا بەردەوامە، لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، شەقامی فراوان لە پرۆژەکەدا بونی هەیە، خزمەتگوزاریەکانی وەک، ئاو مەجاری و کارەبا و قیرتاوکردن و شۆستە و سیستەمی ئاگر کوژێنەوە بەشێوەیەکی مۆدیل و پێشکەوتووی تیایه و دیواری راگر ناو پرۆژهكه له دهرهوه جیادهكاتهوه، دهوانرێت برێكی ئێجگار زۆر كاڵاو شتومهكی جۆراوجۆری تیادا ههڵبگرێت بۆ كاتی رووداو قهیرانی نهخوازراو، داواکارین کۆمپانیاکانی ئیمارات سەردانی ئەم پرۆژەیە بکەن کە بە تەواو بوونی دەبێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لەسەر ئاستی عێراق.