کشتوکاڵی عێراق: پێشبینی سێ ملیۆن تۆن بەرهەمی گەنم دەکەین

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پلانی ئەمساڵی بۆ بەرهەمی گەنمی جوتیاران بەجۆرێک داناوە کە بگاتە سێ ملیۆن تۆن، سەرەڕای بوونی ئاوی پێویست بۆ وەرزەکانی داهاتووش.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لەزاری مەهدی جبوری وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە بڵاویکردەوە، پلانی وەزارەتەکایان بۆ وەرزەکانی داهاتوو بەرهەمەکانی دانەوێڵە داناوە، پێشبینی دەکەن بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لەنێوان 2.5 بۆ سێ ملیۆن تۆندا بێت.

دڵنیاییشی لەبارەی بەرهەمی گەنمی جوتیاران و ئاوی پێویستەوە دا، کە لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو هەماهەنگییان کردووە بۆ گلدانەوەی ئاوی پێویست بۆ وەرزی داهاتوو کە بەرهەمی گەنم پشتی پێدەبەستێت.

ئاماژەی بە ئاوی گلدراوەی پێویستکرد کە دەتوانن ئەو پلانەی دایانناوە 100% جێبەجێی بکەن.

پێشتر حکومەتی عێراق جوتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستانی دڵنیاکردەوە کە بۆ ئەمساڵ سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیاران وەردەگرن.