کارگەی پاێۆنێربەشی شلەی ناو خوێنبەرەکان لەکارگەکەی فراوان دەکات

بەئامادەبونی وەزیری تەندروستی عێراق و وەزیری تەندروستی هەرێم و وەزیری بازرگانی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی ناوەندی سلێمانی و جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و پزیشکانی تەندروستی کارگەی پاێۆنێر بەشی شلەی ناو خوێنبەرەکان کرایەوە.

هەریەکە لە محەمەد رەسوڵ، شێنێ ئختیار، جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٧ بەشداریکرد لە کردنەوەی زیادکردنی بەشی شلەی ناو خوێنبەرەکان لە کارگەی بەرهەم هێنانی دەرمانی پاێۆنێر لە پارێزگای سلێمانی.

کۆمپانیای پایۆنیر بۆ پیشەسازی دەرمان یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق کە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانە لە کوردستان کە لەسەرەتای ٢٠٠٨ لەشاری سلێمانی دامەزراوە لەسەر بنچینە و تەکنۆلۆجیا هەرە پێشکەوتووەکانی سەردەم وە لەساڵی ٢٠١١ دەستی کردووە بەبەرهەم هێنان. لەم دامەزراوە هاوچەرخەدا پێشکەوتووترین تەکنۆلۆجیای سەردەمی بەردەستە بۆ فەراهەمکردنی خێراترین و ووردترین پڕۆسەی بەرهەمهێنان تیایدا.

سەعد فایەق، خاوەنی کارگەی پاێۆنێر لە وتەیەکدا ڕایگەیاند” کارگەی پاێۆنێر توانای دابینکردنی دەرمانی هەیە بۆ تەوای نەخۆشخانەکانی عێراق وە هەناردەکردن بۆ دەرەوەی عێراق ئەمەش بەهۆی ئەو ئامیرە پێشکەوتوانەی لەکارگەکەماندا کاریان پێدەکەین”.

ڕاشیگەیاند” کردەنەوەی ئەم هێڵە نوێیە بەرهەم هێنانی زیاتری بتڵی موغەزی  ڕێژەی بەرهەم هێنان زیاد دەبێت بۆ ٦٥ ملێۆن بوتڵ لە ساڵێکدا، ئەم ڕێژەیەش پێداویستی نەخۆشخانەکانی ناوخۆی هەرێم و عێراق پڕدەکاتەوە بەڵکو دەتوانین هەناردەشی بکەین بۆووڵاتانی دەرەوە کە لە ئێستادا دەستکراوە بە هەناردەکردن بۆ ووڵاتانی ئیمارات و سەڵتەنەی عومان، بەم نزیکانەش بۆ ووڵاتی ئەردەن هەناردەی دەکەین”.

لای خۆشیەوە محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیسەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” کارگەی پاێۆنێر ڕۆڵیکی گرنگی گێراوە لە بەرهەم هێنانی دەرمان بەکوالێتی بەرز و دابینکردنی بۆ نەخۆشخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، زیادکردنی بەشەکانیان ڕۆڵی کارای دەبێت لە بەرەوپێشچونی کەرتی تەندروستی و پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی”.

پایۆنێر ساڵانە بڕێکی زۆر لەدەرمان بەرهەم دەهێنیت بەجۆرێک سالانە (١.٩) بلێۆن دەنکۆڵە بەرهەم دەهێنێت وە کەپسولی ڕەقی جەلاتین ساڵانە (١٨٠) ملێۆن بەرهەم دێنن وە گیراوەی وشک (١٢،٥) ملێۆن بەرهەم دێنن وە گیراوەی زارەکی و هەڵواسراو (٢٢،٥) ملێۆن بەرهەم دەهێندرێت وە گیراوەکان لەڕێی دەمار (٣٩) ملێۆن یەکە بەرهەم هێندراوە وە (٢٦) ملێۆن یەکەی قەترە وە (٤٨) ملێۆن یەکەی ئەمپولی پلاستیکی بەرهەم دەهێندرێت وە (٨٠) ملێۆن یەکەی ئەمپولی شوشە بەرهەم دەهێندرێت.