راوێژكاری دارایی و ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دەڵێت، دره‌نگ په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مان بووه هۆی ناجێگیری به‌های دۆلار، دەشڵێت، له رۆژانی داهاتوودا به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كاندا دادەبەزێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی و ئابووری محەممەد شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، دره‌نگ په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مان بووه هۆی ناجێگیری به‌های دۆلار و كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دۆلار له بازاڕدا دروستكرد.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، هاوكات زۆری خواستی هاووڵاتیان و بازرگانان و حكومه‌تیش به دۆلار هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی بووه له رابردوودا.
بەبڕوای راوێژکارەکەی سودانی، دیاریكردنی به‌های فه‌رمی یه‌ك دۆلار به 1300 دینار وا ده‌كات له رۆژانی داهاتوودا به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كاندا داببه‌زێت و بگاته ئه‌و به‌ها فه‌رمییه‌ی بۆی دیاریكراوه.