ساڵانه كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی ئایفۆن ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌مساڵ پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ی ئایفۆنی نوێ “14” ده‌خرێته بازاڕه‌كانی دنیاوه، به‌تایبه‌ت بازاڕی كوردستان.
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه ئاشكرا كراوه كه له حه‌وتی ئهیلوول ئه‌پڵ ئیڤێنتێك ڕێك ده‌خات، تێیدا به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ده‌خاته ڕوو و یه‌كێكیش له‌و به‌رهه‌مانه ئایفۆن 14 ده‌بێ، ئه‌وه‌ش وتراوه كه ئایفۆنه تازه‌كه به دوو ره‌نگی جیاواز ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام له‌و ئیڤێنته‌دا ئه‌پڵ ده‌ریده‌خات كه به‌فه‌رمی كه‌ی ده‌كه‌ێته بازاڕه‌وه، چونكه ڕاسته‌وخۆ دوای ئیڤێنته‌كه بڵاو نابێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی ئایفۆن 14 دێته عێراق و هه‌رێمی كوردستان؟ محه‌مه‌د خدر شاره‌زای كڕین و فرۆشتنی مۆبایل، دەڵێت، زۆربه‌ی كاته‌كان كه ئه‌پڵ به‌رهه‌مێك ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا، دوای 24 بۆ 48 سه‌عات له بڵاوبوونه‌وه‌ی له وڵاتان، ئێمه ده‌توانین بیهێنینه بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام شێوازێكی تری هه‌یه، له كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌توانی “پری ئۆده‌ر” بكه‌ی “زووتر داوای بكه‌ی” له‌ڕێی ئۆنلاین و سایتی تایبه‌تی خۆیانه‌وه.
به‌رهه‌مه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن، ئایفۆن 14، ئایفۆن 14 پرۆ، ئایفۆن 14 ماكس و ئایفۆن 14 پرۆ ماكس، جگه له‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆمپانیاكه 100 دۆلار زیاتر بخاته سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌كان به‌راورد به ئافۆن 13.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.