بەمەبەستی خستنە ڕووی بەرهەمە خۆماڵیەکان و ئاشناکردنیان بە هاوڵاتیان ڤیستیڤاڵی پایزە تایبەت بەبەرهەمە خۆماڵیەکان کرایەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئازاد شمقار، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور بەشداریانکرد لە کردنەوەی ڤیستیڤاڵی پایز تایبەت بە بەرهەمە خۆماڵیەکان لەناوی بازاڕی میلی مۆڵ لەگەڕەکی ڕاپەرین لەشاری سلێمانی.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواو دەکەین لەبەرهەمی ناوخۆی، ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە گرنگی زۆری هەیە بۆ جوتیاران و خاوەن کارەکان دەتوانن بەرهەمەکانیان نمایشبکەن و بیخەنە بەرچاوی هاوڵاتیان تا لەنزیکەوە ئاشنابن بەبەرهەم و کارە دەستیەکان”.
راشیگەیاند: کار دەکەین بۆ ئەوەی بازاڕێکی تایبەت بەبەرهەمی ناوخۆی دروستبکرێت بەردەوام وەک هەفتە بازاڕێک کراوەبێت و لەبەرامەبەریدا هیچ بڕەپارەکە وەنەگیرێت تەنها وەک هاندانێک بێت و بتواندرێت هەفتانە بەرهەمە خۆماڵیەکانی تیادا ساغ بکرێتەوە ئەوەش دەبێتە کارایکی گرنگ بۆ هاوکاری و پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆ.
ڤیستیڤاڵی پایز بۆبەرهەمە ناوخۆییەکان بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەکاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی هەتا ١٢ شەو کراوە دەبێت.