بەمەبستی پیرۆزبایی کردن لە دەستەی نوێی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان – لقی سلێمانی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور، سەردانی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانیان کرد و لە نزیکەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی دەستەی نوێیان لێ کردن و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن و پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان ڕاگەیاند بۆ کار و پڕۆژەکانیان.
سەرۆک و ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێری یەکێتی بەڵێندەران سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و ھیوایان خواست بتوانن کارو پڕۆژەی ھاوبەش لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجام بدەن بەمەبەستی بوژاندنەوەی ئابووری پارێزگای سلێمانی.