ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی لە جوتیار نوری دەکات

لەپاش دەستبەکاربونی بەڕێز، جوتیار نوری وەک بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان لەشاری سلێمانی سەرۆک و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ڕێکخراوەکەیان کردو پیرۆزبایی خۆیان لەبەڕێز جوتیر نوری کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا هیوای سەرکەوتنی بۆ بەرپرسی مەکتەبی ڕێکراوە دیموکراتیەکان خواست پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و سەرخستنی کارەکانی.

هیواشی خواست پشتیوانی بازرگانان و پیشەسازان و کاسبکاران بێت تاكو بتوانن بەهەردولا کاری بازرگانی و پیشەسازی لە شاری سلێمانی بەرەو پێشەر به‌رن.

لای خۆشیانەوە جوتیار نوری، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان سوپاسی سەردانکردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و هیوای خواست پێکەوە کاربکەن بۆ بەرەوپێشونی کارە پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵیەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.