شاندێکی ژووری بازئگانی و پیشه‌سازی ھەمەدان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان کرد، به‌مه‌بستی زیادكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و واژۆ كردنی پرۆتۆكۆڵێكی نوێ بۆ پێكه‌وه كاركردن.
بە سەرپەرشتی ئاغای عەلی ئەسخەر زبردست، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەمەدان و بە یاوەری ١٥ بازرگان و خاوەن کارگەی شاری ھەمەدان و مەھدی شوشتەری، کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی سەردان ژووری بازرگانی و پیشسازی سلێمانیان کرد و لە لایەن سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور و یاسین ڕەحیم جێگری سەرۆک و ئەحمەد کەلاری و کەمال سەید تەھا کۆی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور و ژماره‌یه‌ك له بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی سلێمانیه‌وە پێشوازیان لێ‌کرا، کۆبونەوەیەک لە بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ساز کرا.
لە کۆبونەوەکەدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە گەرمی بەخێرھاتنی شاندەکەی کرد و ڕایگەیاند: ئێمە خوازیارین پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زیاد بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ زۆربەی ژوورە بازرگانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پرۆتۆکۆڵمان واژوو کردوە و لەکاتی سەرھەڵدانی کێشە و گرفتەکان بۆ بازرگانان یاخود لە دەروازە سنورییەکاھ پەیوەندی لە نێوانماندا ھەیە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئاو کێشانە، شاری ھەمەدانیش یەکێکە لەو شارانەی کە ساڵی ٢٠١٧وە پرۆتۆکۆڵمان واژوو کردوە، لە ئێستاشدا دەمانەوێت ئەو پرۆتۆکۆڵە نوێ بکەینەوە، تاکو ھەماھەنگی و کارکردنی ھاوبەش لە نێوانمان زیاتر بێت و بتوانین سود لە ئەزمونی کۆماری ئیسڵامی ئێران وەربگرین لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و کردنەوەی خولی ڕاھێنان بۆ خوێندکاران و گەنجانی سلێمانی تاکو بتوانین ھەلی کاریان بۆ برەخسێنین”.
ئاماژەی بەوەشدا زۆر سپاسی بەرێزان مەھدی شوشتەری، کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و ڕەزا شامەلەکی جێگری کۆنسوڵ دەکەین کە ھەمیشە ھاوکارمان بوون و لە کاتی کێشەو گرفتەکانیش بەوپەڕی تواناوە ھاوکارمان بوون بۆ چارەسەرکردن.
لای خۆشیه‌وه، عەلی ئەسخەر زبردست، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەمەدان سپاسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و رایگه‌یاند: شاری هه‌مه‌دان له بواری كشتوكاڵدا زۆر پێشكه‌وتووه و زیاتر له ٧٠ له‌سه‌دی په‌تاته‌ی ئێرانی تێدا به‌رهه‌م دێت، به چه‌نیدین به‌روبومی كشتوكاڵی وه‌كو ”ترێ و مێوژ و گوێز و سیر چه‌نده‌ها به‌رهه‌می تر” به‌ناوبانگه و له‌سه‌ر ئاستی ئێران پێشه‌نگه، به‌شێك له‌م به‌رهه‌مانه‌ش ساڵانێكه بۆ شاری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێت، بازرگانه‌كانمان چه‌ندین گرێبه‌ستی كاركردنیان له‌گه‌ڵ بازرگانانی سلێمانیدا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌بواری وزه‌شدا هه‌مه‌دان گه‌شه‌كردنی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه به تایبه‌تی له به‌رهه‌مهێنانی كاربا له ڕێگه‌ی تیشكی خۆره‌وه، له بواری پیشه‌سازیشدا ئه‌مساڵ حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دروستكردنی ٨ ناوچه‌ی پیشهسازیداوه كه دوو دانه‌یه‌ن هاوسنوره له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی له په‌روێزخان و بانه، له بواری په‌روه‌رده‌شدا، ئێمه ئاماده‌ین به هاوكاری له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خولی پیشه‌ی بۆ گه‌نجانی سلێمانی بكه‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌مانه‌وێت پرۆتۆكێكی نوێ له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی سلێمانی واژوو بكه‌ین به مه‌به‌ستی زیاتر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوانمان.
شایه‌نی باسه، له دوای كۆبونه‌وه‌كه دانیشتنی دوو به دوو له نێوان بازرگانان و پیشه‌سازانی سلێمانی و هه‌مه‌دان سازكرا و له نزیكه‌وه گفتوگۆكرا به‌مه‌به‌ستی پێكه‌وه كار كردن.