بەمەبەستی گەیاندنی کێشەو گرفتەکانیان نوێنەری عەلوەی ڕۆژئاوای سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات.
نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محمد رسوڵ ، جێگری سەرۆک، ڕێکەوتی ١٩/٥/٢٠٢٤ پێشوازیانکرد لە نوینەری عەلوەی ڕۆژئاوا کەماوەی چەند ساڵێکە ڕوبوڕوی چەند کێسەو گرفتێک بونەتەوە.
لە کۆبونەوەکەد نوێنەری عەلوەی ڕۆژ ئاوا باسی لەو کێشەو گرفتانە کرد کە بۆتەهۆی نەکردنەوە و دەستبەکاربونی خاوەن دوکانەکان، داوایکرد ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵ بدات بۆ چارەسەرکردن و پشتیوانیکردن بۆ کردنەوەی عەلوەی ڕۆژئاوا.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کاردەکات بۆ خزمەتکردنی بازرگانان و پیشەسازان، هەمو هەوڵێکمان بۆ کار ئاسانی و ئارامی بازرگانانە، ئەو کێشەو گرفتانەی لەبەردەم عەلوەی نوێی ڕۆژ ئاوا هەیە پێویستە بە هەمولایەک هەوڵی چارەسەرکردنیان بدەین، ئێمەش وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەپێی تواناکانمان هەوڵی جدیانەی خۆمان دەدەین و هاوکردەبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانتان و دەستپێکردنی کارکردن لەناوعەلوەی ڕۆژئاوا.