سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور و عەزیز محەمەد، بەڕێوبەری وەبەرھێنانی سلێمانی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی سالۆنیک کۆبونەوە.
جۆرج جۆرجیانتاس، وەزیری کشتوکاڵی سالۆنیک، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانکردنی شاندی بازرگانی سلێمانی و ڕایگەیاند “خۆشحاڵ دەبین کە بازرگانانی سلێمانی و ساڵۆنیک بتوان گرێبەستی کارکردنی ھاوبەش واژۆ بکەن و پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ شاری سلێمانی بەھێز بکەین”.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند “سلێمانی یەکێکە لە شارە پێشکەوتووەکانی عێراق لە کەرتەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری، لەسەدا ٣٢ پیشەسازی عێراق لە سلێمانییە، ٢٠ هەزار خانوی پلاستیکی و ١٢ هەزار کێڵگەی پەلەوەری له سلێمانی هەیە كه مریشك به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌م ده‌هێن، جوتیاران و خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی بهرهههمهكانیان ده‌نێرن بۆ ناوه‌ڕه‌ست و خواروی عێراق توانیویانه بڕێكی باش له خواستی بازاڕ بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه پڕ بكه‌نه‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ”ئەو کێشەیەی کە ڕویدا لە هەمو جیهاندا کەمبونەوەی پێداویستییە خۆراکیەکان بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا کوردستان کەمی خۆراکی بەخۆیەوە نەدی چونکە بازرگانان پێداویستی تەواویان هەبووە وە ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خاوەنی گەورەترین کۆگایە له‌سه‌ر ئاستی عێراق”.
راشیگه‌یاند ”داواكارین وه‌زیری كشتوكاڵی سالۆنێك به‌رۆڵی خۆی هه‌ستێت و هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵێكی ئاسمانی له نێوان شاری سلێمانی و شاری ساڵۆنێك تاكو زیاتر گرنگی به كه‌رتی گه‌شتیاری بدرێت، بانگێشتی وه‌زیری كشتوكاڵ و كۆمپانیاكانی ساڵۆنیك ده‌كه‌ین سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نمایش بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئه‌من و ئاسایشه‌وه سه‌قامگیر و پارێزراوه و كۆمپانیاكانی یۆنان ده‌توان سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن، ئێمه‌ش وه‌كو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پشتیوانی ته‌واو ده‌كه‌ین”.
جۆرج جۆرجیانتاس، وه‌زیری كشتوكاڵی ساڵۆنیك كۆبونه‌وه‌كه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد و سپاسی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد بۆ پێدانی زانیارییه‌كان له باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی، هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین كۆمپانیاكانمان سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و له نزیكه‌وه به بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی سلێمانی ئاشنا بن، له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا شاندێكی بازرگانی ساڵۆنێك سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاشنا بوون به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و بارزگانی له شاری سلێمانی”.