ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی : لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا هەماهەنگ دەبین لەگەڵ قائیمقامێتی سلێمانی

رێکەوتی 2025/3/2 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژوور، عوبێد سلێمان، بەهمەن عوسمان ، کازێو کاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەردانی قائیمقامێتی سلێمانیانکرد لەلایەن بەڕێز ئاوات محەمەد، قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانی و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و ئەندامانی لیژنەکەوە پێشوازیکران.
لەکۆبنەوەکەدا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: سەردانەکەمان بەمەبەستی چاودێریکردنی نرخ و زیادنەبونی لەسەر هاوڵاتیان وە هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکانە تا لە نزیکەوە لەهەر کێشە و گرفتێک ئاگادارمان بکەنەوە لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا تا بتوانین پێکەوە هەوڵی باشکردنی بدەین و هاوڵاتیان سودمەندبن لە هەموو ئەو کاڵایانەی بازرگانان لەبازاڕدا دەیفرۆشن بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز.
لای خۆشیەوە قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەکانمان بەردەوام لە گەران و پشکنین لە بازارەکان و کۆگاندا بۆ ئەوەی چاودێری نرخ و کوالێتی هەمو ئەو خۆراکانە بکرێت کە لە بازاڕەکاندا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکریت تا هاوڵاتیان باشترین کوالێتی بگات بە دەستیان.