نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و لەگەڵ جێگرانی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور،ڕێکەوتی ۲٠۲٤/٦/۱ لەپارێزگای سلێمانی تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفایان لەیادی ٤۹ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر مەزاری مام دانا.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەسەر مەزاری مام ڕایگەیاند” سەرۆک مام جەلال هەمیشە پشتیوانی بازرگانان و پیشەسازانبووە بەردەوام گرنگی داوە بە بەهێزکردنی هەمو پەیوەندیە بازرگانیەکان کار ئاسانیکردن بۆ بازرگانانی ناوخۆ تا بتوانن لەگەڵ هەموو ووڵاتانی جیهان کاربکەن”.
ئاماژەی بەوەشدا”سەرۆک مام جەلال ڕۆڵی گرنی هەبووە لە پشتیوانیکردن و کار ئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران بۆ دامەزراندنی کارگەی بەرهەمهێنان و ڕەخساندنی دەرفەتی کار لەناوخۆدا”.

