له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ وڵاتی ئه‌رمینیا شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پرۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتن و كاركردنی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی ئه‌رمینیا واژۆ كرد.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له پرۆتۆكۆڵه‌كه‌دا چه‌ندین خاڵی گرنگ هه‌یه، له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌ش و هاندانی بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی هه‌ردوولا تاكو پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و گه‌شتیاری ئه‌نجام بده‌ن له ژێر چاودێری ژووری بازرگانی”.
راشیگه‌یاند ”له‌كاتی روودانی هه‌ر كێشه‌و حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له‌وڵاتی ئه‌رمینیا یان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ژووری بازرگانی هه‌ردولا هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هاوكاری و كارئاسانی بۆ بازرگانان و سه‌رمایه‌داران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه كردنه‌وه‌ی بانكێكی ئه‌رمینیایه له شاری سلێمانی، بڕیاره شاندێكی ئه‌و وڵاته له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن، به‌مه‌بستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بانكه له شاری سلێمانی”.