سیروان محه‌مه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ”ئه‌مرۆ به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆیی و دینی خۆمان هه‌ستاین له چوار چێوه‌ی پرۆژه‌ی كۆمه‌ك بۆ ژیان زیاتر له ٣٦٠٠ سه‌به‌ته‌ی خۆراكی كه دابین كراوه له‌لایه‌ن پێنج كۆمپانیا و بودجه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی”.
ڕاشیگه‌یاند ”زۆر سپاسی كۆمپانیاكانی شه‌مین گوڵبه‌هار و به‌مۆ و هه‌ورامان و دۆلفین سی و حه‌وایی ده‌كه‌ین كه توانیان هاوكاری ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌ن، خێریان بنوسێت و خوایی گه‌وره پاداشتیان بداته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆر سپاسی ڕێخكراوی ”CDO” ده‌كه‌ین كه هه‌ڵده‌ستن به دابه‌شكردنی سه‌به‌ته خۆراكییه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تدا، زۆر سپاسی كۆمپانیایی ئه‌تڵه‌س ئه‌سیڵ ده‌كه‌ین كه توانیان ئه‌ركی پێچانه‌وه‌ی سه‌به‌ته خۆراكییكهكان له ئه‌ستۆ بگرن”.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه، داوا له سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كۆمپانیا و كارگه و پرۆژه‌كان ده‌كه‌ین له‌م مانگه پیرۆزه‌دا كه هاوڵاتیان به بارودۆخێكی سه‌ختی ئابووریدا تێپه‌ڕ ده‌بن، هاوكاری هه‌ژاران بن”.