ژووری بازرگانی سلێمانی یاداشتی لێکتێگەشتنی لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن واژۆکرد

ڕێکەوتی (۲٠۲٥/٤/۱٤) نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،شێنێ ئیختیار جێگری سەرۆکی ژوور، بورهان علی،ئارام بابان، جەوهەر ستار، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازی کرد لە (عەدنان عوسمان) بەڕێوەبەری گشتی و شاندی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی یاداشتی لێکتێگەشتمان لەگەڵ دامەزراوی ڤیژن واژۆکرد کەتیادا جەخت دەکەینەوە لە کاری پێکەوەی و هاوبەش لە نێوان هەردلادا کە ئەمەش دەبێتە ڕێخۆشکەر بۆ کاری هاوبەش گۆڕینەوەی زانیاری و ئەنجامدانی کۆنفرانس و سمینار بەپێی لێکتێگەشتنەکەی وژۆمانکردووە.
راشیگەیاند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هاوکاری تەواو دەبین بۆ هەر توێژینەوەیەک کە ببێتە هۆکاری پێشخستن و بەرەو پێشبردنی کارە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە پارێزگای
سلێمانی.
‎ناوەڕۆکی یاداشتەکە پێکدێت لە ١٢ بەند، کە سەرەکیترینیان ئەنجامدانی کاروچالاکی هاوبەشە، بەتایبەتی لەبواری وەبەرهێنان و ئابووری کشتوکاڵ و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.