ژووری بازرگانی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی کاسبکارانی زییان لێکەوتوی دارەسوتاوەکە دەکات
بەڕێزان و کاسبکارانی بازاری دارەسوتاوەکە
بەبیستنی ڕووداوە ناخۆش و سەختەکەی سوتانی بازاری کاسبکاران لە شاری سلێمانی، دڵتەنگ و خەمباربوین، ئەم ڕووداوە زیانێکی دارایی گەورەی پێگەیاندوون.
هاوخەمی خۆمان بۆ هەموو کاسبکارانی زیاندار ڕادەگەیەنین و پاڵپشتی خۆمانیان بۆ دوپات دەکەینەوە، لە هەمانکاتدا پشتیوانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانین.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
۲٠۲٥/٤/٥