ئا: زریان – رێژەن
بابان ئەحمەد حه‌مه‌سور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات یەکێک لەکۆڵەکانی هەر پڕۆژەیەک دەستی کارە، ئەو دەڵێت “ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بەردەوام گرنگی به‌ده‌ستی کار‌و پاراستنی مافی کرێکاران داوە”.
بابان ئەحمەد حەمەسوور بەڕۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند کە هه‌موو بازرگانێک، خاوه‌نکارێک، پیشه‌وه‌رێک، خاوه‌ن کارگه‌یه‌ک، وه‌به‌رهێنه‌رێک پێویستی به‌ده‌ستی کار هه‌یه، ئەو وتی “هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ک له‌چه‌ند کۆڵه‌که‌یه‌ک پێکهاتووه که برتییه له‌سه‌رمایه، به‌ڕێوه‌بردن، ده‌ستی کار، به‌بێ ده‌ستی کار هیچ پرۆژه‌یه‌ک جێبه‌جێ نابێت، هیچ وه‌به‌رهێنه‌رێک ناتوانێت پڕۆژهبکات، هیچ بازرگانێک ناتوانێت ئیشوکاری خۆی‌و مهخزهنو کارگهکهیو دوکانهکهیو هاورده‌و هه‌نارده‌کانی بکات به‌بێ ده‌ستی کار”.
وتیشی “ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌سه‌ره‌تایی دروستبونیه‌وه تاکو ئێستا زۆر گرنگی به‌ده‌ستی کار ده‌دات، که‌ئه‌ویش برتیییه له‌هێزی کار‌و کرێکار بۆ رێکخستنی کاره‌کانیو دابینکردنی مافهکانیو ژیانێکی باشتر بۆیان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی که‌له‌هه‌رێمی کوردستان کاری پێده‌کرێت کاتژمێری کارکردن هه‌شت کاتژمێره، پێویستهشوێنی حهوانهوەو موچه‌یه‌کی گونجاوو ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کرێکاران دابین بکرێت، هەروەها گرنگی بدرێت به‌هۆشیارکردنه‌وه‌ی کرێکاران”.
بابان جەغت لەوە دەکات کە پێویستهمهرجهکانی سه‌لامه‌تی کار وه‌ک دابینکردنی ئامێری ئاگرکوژێنه‌وه‌و کڵاوو دهستکێشو ئه‌سکه‌له پێداویستییه‌کانی تری کارکردن بۆ کارێکاران دابین بکرێت، ئەو وتی “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وام هاوکار بووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌ندین کۆڕ‌و کۆبونه‌وه بۆ ڕێکخستنی ژیانی کرێکاران‌و ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی کرێکاران سازکراوه”.
وتیشی “له‌ساڵانی رابردوودا ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی خاوه‌نی سه‌نته‌ری زانیاری کار بوو، که‌توانی چه‌ندین کرێکار فێر بکات‌و بیانکات به‌خاوه‌نی پیشه‌ی خۆیان، بڕوانامه‌ی راهێنانیان پێببه‌خشێت، بچنهگۆڕهپانی کاره‌وه، خۆشبهختانهزۆرێک له‌و که‌سانه‌ی له‌و خولی راهێنانهبهشدار بوون، ئێستا خاوه‌ن کاری خۆیانن‌و لهکرێکارەوهبوون به‌خاوه‌ن پڕۆژه”.
بابان ئەوە رووندەکاتەوە کە ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وام گرنگی بەپاراستنی مافه‌کانی کرێکاران‌و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌و گرفته‌کانی ئه‌و کرێکارانه داوە کە ڕویان کردوەته ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، ئەو وتی “ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌هه‌موارکردنی یاساکانی کار لەگەڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌شدار بووه‌و په‌نجه‌ی خستوەتهسهر خاڵه هه‌ستیاره‌کان که هه‌مووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی کرێکار ده‌شکێته‌وه”.
وتیشی “ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وام گرنگی ده‌دات به‌باشترکردنی ژیانی کرێکاران‌و دابینکردنی مافه‌کانیان تاکو بتوانن کاره‌کان به‌باشترین شێوه ئهنجامبدهنو به‌رهه‌می باشیان هه‌بێت، په‌یوه‌ندی ژوور له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای کرێکاران‌و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامه، به‌لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند کارمان له‌سه‌ر هۆشیارکردنه‌وه‌ی کرێکاران کردوه، تاکو ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیان ههبێتو له‌دواڕۆژدا بتوانن موچه‌ی خانه‌نشینییان ههبێتو ژیانێکی شیاو‌و شایسته‌یان بۆ دابین بکرێت”.