بازرگانیو پیشەسازی، ماڵپەڕی فەرمی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیە
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی وەك پێداویستیەكی گەشەپێدانی ئابووریو بازرگانی كوردستانو دەرچوون لەبازنەی ناوخۆیی، لەناوەڕاستی شەستەكانی سەدەی رابردوو لەلایەن كۆمەڵێك بازرگانی شاری سلێمانی دامەزراو یەكەمین كۆبونەوەی خۆی لەڕۆژی پێنچ شەممە 11/5/1967 ئەنجامداو چەند لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوونی كارەكانی دامەزراندو دەرگای بوونە ئەندامی بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی واڵا كرد.
رۆژی 25/7/1967 دەستەی دامەزرێنەر دووەمین كۆبونەوەی خۆی سازكرد بۆ هەڵسەنگاندنی كاروباری لیژنەكانو لەم ماوەیەدا 688 كەس بوونە ئەندام لەژووری بازرگانی سلێمانی هەر لەكۆبونەوەیەدا بڕیاری دامەزراندنی یانەی ژووری بازرگانی درا.
رۆژی 2/9/1967 دەستەی دامەزرێنەر سێیەمین كۆبونەوەی خۆی سازكردو بڕیاردرا بەهەڵبژاردنی سەرۆكی ژوورو جێگرەكەیو ئەمینداری گشتیو جێگرەكەی بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
– ئەحمەد جەلال تەها – سەرۆكی ژوور
– حاجی ئەحمەد رەشید – جێگری سەرۆك
– حاجی عەبدورەحمان مەلا سەعید – ئەمینداری گشتی
– عەبدولی حاجی محەمەد – جێگری ئەمینداری گشتی
هەر لەو كۆبووەنەیەدا دەستەی كارگێری ژووری بازرگانی سلێمانی پێشنیاری چەند پڕۆژەیەكی گرنگی كرد بۆ گەشەپێدانو پێشخستنی شاری سلێمانی لەوانە چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاویی لەڕێگەی راكێشانی بۆری ئاو لەدوكانەوە بۆ سلێمانیو لەگەڵ دامەزراندنی كارگەی شەكر.
ژووری بازرگانیو پیشەسازیی سلێمانی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە كۆمەلێك دەستكەوتی گرنگی بۆ بازرگانانی كوردستان دەستەبەركردوەو هەر لەسەر دەستپێشخەری ئەویش یەكێتی ژووری بازرگانییەكانی عێراق دامەزرا لەكۆنگرەی چوارەمی ژوورە بازرگانیەكانی عێراق كە لەماوەی (8-10/8/1967) لەشاری سلێمانی سازكرا تیایدا بەفەرمی یەكێتیەكە دامەزراو یاسای تایبەتی بۆ دەرچوو.
ژووری بازرگانیو پیشەسازیی سلێمانی خاوەنی كەسایەتی مەعنەوی گرنگەو جێگەی متمانەی بازرگانانو پیشەسازانو خاوەن كۆمپانیاكانی كوردستانەو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پشتیوانی لێدەكرێتو تا 31/12/2009 زیاتر لە(40) هەزار كەس بونەتە ئەندام لەژووری بازرگانیو پیشەسازیی سلێمانی.
ژووری بازرگانیو پیشەسازیی سلێمانی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پابابەند بووە بەسستمی دیموكراسی بۆ بەرێوەبردنو نوێنەرایەتی كردنی بازرگانانو تا ساڵی 2010 (11) خولی هەڵبژاردن ئەنجامدراوە ساڵی 2006 هەڵبژاردنی خولی (11) ئەنجامدرا.
لەخولی یانزەهەمدا ژووری بازرگانیو پیشەسازیی زنجیرەیەك كارو پرۆژەی گرنگی ئابووریو بازرگانی لەشاری سلێمانی ئەنجامداوە كە بریتیە لە:
–دامەزراندنی بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كردنەوەی چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی جۆراوجۆر.
–بەشدایكردن و ئامادبوون لەكۆنفراس و چالاكیە ئابوورییە نێودەوڵەتیەكان لە ئەڵمانیا، ئیتالیا، چیك، چین، ئەمریكا ، ەیندستان/ مالیزیا، توركیا،….ەتد.
–دروستكردنی پردی پەیوەندی لە دامەزراوە رێكخراوە حكومی ناو حكومییە نێودەوڵەتیەو ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش، وە (CIPE) ، (UNOPS) و چەندانی دیكە.
–بەشداریكردنی كارا لەگەل لایەنی حكومی بۆ داڕشتنی یاساو رێنماییەكانی پەیوەست بەبازرگانیو پیشەسازیو ئابوری بەگشتی.
–رێنماییكردنی بازرگانان و پیشەسازان بۆ گەشەپێدانی پرۆژە و كارەكانیان بەشێوهەیكی سەردەمیانە.
–بەشداریكردن لەدامەزراندنی زانكۆی ئەمریكی لەكوردستانو پێشكەشكردنی كۆمەكو هاوكاری بە لێقەومانی كارەساتەسرۆشتی مرۆییەكان.
–بەشداریكردن لە دامەزراندنی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی كوردستان و خۆشبەختانە لە 2/2/2008 دامەزرا ، دوای ئەو دامەزراندنەش یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان پۆسەی تۆماركردنی ناو و نیشانەی بازرگانی پەسەند كرد كە لەسەر ئاستی هەرێم تۆمار بكرێ.
–تێكەڵكردنی یەكێتی پیشەسازییەكانی كوردستان لە گەل ژووری بازرگانی و پێكەێنانی ژووری بازرگانی پیشەسازیی سلێمانی وەك سەرجەم ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی عێراق
ئەندامی خولەکانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
خولی یەكەم
لە بەرواری 19/8/1974 تا 12/9/1974
ماوەی مانگێكو 3 رۆژ بەردەوام بوو
لە دو كۆبونەوە بەشدار بون
- نوری رەشید مەحمود ـ سەرۆك
- عەبدول حاجی محەمەد سلۆ ـ جێگری سەرۆك
- سەمیر جەلال قازی ـ ئەندام
- رەسوڵ عەلی محەمەد ـ ئەندام
- كەریم عیزەت ـ ئەندام
- حسێن مەحمود دارتاش ـ ئەندام
- حاجی مەحمود عەبدورەحمان عەلی ـ ئەندام
- عبدولواحید ساڵح تەها ـ ئەندام
خولی (2 ـ 3 ـ 4 ـ 5 ـ 6)
لە بەرواری 7/ 11/1974 تا 8/6/1983
واتە 9 ساڵو 5 مانگو 1 رۆژ بەردەوام بو
لە 109 كۆبونەوە بەشداربون
- ناجی عێزەت جاف ـ سەرۆك
- عەبدول حاجی محەمەد سلۆ ـ جێگری سەرۆك
- رەسوڵ عەلی محەمەد ـ امین سر
- گورگیس زیا شەمسەدین ـ ئەندام
- حسێن مەحمود دارتاش ـ ئەندام
- عوسمان تۆفیق ئەحمەد ـ ئەندام
- حاجی عەبدولرەحمان عەلی ئەندام
- پەروێز ئەحمەد محەمەد ساڵح ـ ئەندام
- عەبدولواحید ساڵح تەها ـ سكرتێری ئەنجومەن
- ئەحمەد حسێن دلێمی ـ ئەندام
- ژین عیزەت محەمەد ـ ئەندام
- غەفور رەشید دارانی ـ ئەندام
- تەها ئەحمەد تەها ـ بریاردەری ئەنجومەن
خولی (7)
لە بەرواری 8/7/1983 تا 23/8/1986
واتە ماوەی 3 ساڵو 2 مانگو 10 رۆژ بەردەوام بوو لە 21 كۆبونەوە بەشدار بوون
- كامیل رەئوف رەشید ـ سەرۆك
- عەبدوڵا فەرەج ئیبراەیم ـ ئەندام
- عەزیز محەمەد عەبدوڵا خۆشناو ـ ئەندام
- عەبدوڵا محەمەد عەلی ـ ئەندام
- عەبدولقادر جەبار سەعید ـ ئەندام
- عەلی محەمەد عەبدوڵا ـ ئەندام
- محەمەد جەزا ـ ئەندام
- تەها محەمەد تەها ـ سكرتێری ئەنجومەن
خولی (7)
لە بەرواری 8/6/1983 تا 23/8/1986
واتە 3 ساڵو 2 مانگو 15 رۆژ بەردەوام بوو
لە 31 كۆبونەوە بەشدار بون
- كامیل رەئوف ڕەشید ـ سەرۆك
- عەبدوڵا فەرەج ئیبراەیم ـ ئەندام
- عەزیز محەمەد عەبدوڵا خۆشناو ـ ئەندام
- عەبدوڵا محەمەد عەلی ـ ئەندام
- عەبدولقادر جەبار سەعید ـ ئەندام
- عەلی محەمەد عەبدوڵا ـ ئەندام
- محەمەد جەزا سژین ـ ئەندام
- تەها ئەحمەد تەها ـ سكرتێری ئەنجومەن
خولی (7)
لە 23/8/1986 تا 30/11/1986
واتە 3 مانگو 7 رۆژ بەردەوام بوو
لە ٤ كۆبونەوەدا بەشداربون
- جەلال كەریم عەبدولرەحمان ـ سەرۆك
- عەبدوڵا فەرەج ئیبراەیم ـ جێگری سەرۆك
- عەبدوڵا محەمەد عەلی ـ ئەندام
- جەمال محەمەد خزر جاف ـ ئەندام
- نەجمەدین حاجی رەشید ـ ئەندام
- محەمەد مەجید رەشید ـ ئەندام
- سامی عەبدوڵا ـ ئەندام
- محەمەد جەزا شەریف ـ ئەندام
- محەمەد سەعید حەسەن ـ ئەندام
- عوسمان سابیر محەمەد ـ ئەندام
- تەها محەمەد تەها ـ بڕیاردەری ئەنجومەن
خولی (8)
لە 15/12/1986 تا 22/11/1989
واتە 3 ساڵو 1 مانگو 7 رۆژ بەردەوام بو
لە 41 كۆبونەوە بەشداربون
- عەزیز محەمەد عەبدوڵا خۆشناو ـ سەرۆك
- عەبدوڵا فەرەج ئیبراەیم ـ جێگری سەرۆك
- عەبدوڵا محەمەد عەلی ـ ئەندام
- جەمال محەمەد خزر جاف ـ ئەندام
- محەمەد مەجید رەشید ـ ئەندام
- محەمەد جەزا شەریف عەزیز ـ ئەندام
- سامی ساڵح عەبدوڵا ـ ئەندام
- محەمەد سەعید حسێن ـ ئەندام
- نەجمەدین حاجی رەشید ـ ئەندام
- عەلی ساڵح سەعید ـ ئەندام
- ئەنوەر كەریم عەبدوڵا ـ ئەندام
- عوسمان سابیر محەمەد ـ ئەندام
- تەها ئەحمەد تەها ـ بەڕێوەبەری ژور ـ بریاردەری ئەنجومەن
خولی (9)
لە 16/12/1989 تا 23/4/1995
واتە 6 ساڵو مانگو 7 رۆژ بەردەوام بوو
لە 49 كۆبونەوەدا بەشداربون
- رەفیق تۆفیق قەزاز ـ سەرۆك
- ئەمین شەوكەت حەسەن ـ جێگری سەرۆك
- نەجمەدین حاجی رەشید ـ ئەندام
- زاەید ئەحمەد مەعروف ـ ئەندام
- عەبدوڵا فەرەج موسا ـ ئەندام
- عەلی عەبدوڵا بۆسكانی ـ ئەندام
- عومەر نوری حەمە سور ـ ئەندام
- مستەفا رەحیم عەلی ـ ئەندام
- ئیسماعیل ئەحمەد موراد ـ ئەندام
- محەمەد عارف مەعروف ـ ئەندام
- تەها ئەحمەد تەها ـ بڕیاردەری ئەنجومەن
- سەباح ئەحمەد كەریم ـ ئەندام
خولی (10)
لە 20 /8/1995 تا 27/12/1999
واتە 4 ساڵو 4 مانگو 3 رۆژ بەردەوام بوو
لە 22 كۆبونەوە بەشدار بوون
- ئەمین شەوكەت حەسەن ـ سەرۆك
- زاەید ئەحمەد مەعروف ـ جێگری سەرۆك
- نەجمەدین حاجی رەشید ـ ئەندام
- نوری ئیبراەیم ـ ئەندام
- عومەر نوری حەمەسور ـ ئەندام
- مستەفا رەحیم عەلی ـ ئەندام
- ئەحمەد مەعروف ـ ئەندام
خولی (10)
لە 27/12/1999 تا 7/4/2001
واتە ساڵێکو 8 مانگو 20 رۆژ بەردەوام بوون
لە 28 كۆبونەوە بەشداربون
- كامیل فەقێ ئەحمەد ـ سەرۆك
- تالیب سەید عەلی ـ ئەندام
- جەمال موراد رەسوڵ ـ ئەندام
- نامیق كەریم عەبدوڵا ـ ئەندام
- ئازاد عەبدولقادر كەریم ـ ئەندام
- یاسین رەحیم فەرەج ـ ئەندام
- مەجید سەلیم رەسوڵ ـ ئەندام
- محەمەد دلێر مەحمود فەتاح ـ ئەندام
- جوان عوسمان فایەق ـ ئەندام
- بابان ئەحمەد حەمە سور ـ ئەندام
خولی (11)
لە 7/4/ 2001 تا 2 /4/2006
4 ساڵو 5 رۆژ بەردەوام بوو لە 70 كۆبونەوە بەشداربون
- تالیب سەید عەلی ئەحمەد ـ سەرۆك
- یاسین رەحیم فەرەج ـ ئەندام
- محەمەد دلێر مەحمود فەتاح ـ ئەمینداری گشتی دارایی ـ ئەندام
- نامیق سپرین ـ ئەندام
- ئازاد شمقار كەریم ـ ئەندام
- جەمال موراد ـ ئەندام
- بابان ئەحمەد حەمەسور ـ ئەندام
- مەجید سەلیم ـ ئەندام
- جوان عوسمان فایەق ـ ئەندام
خولی (11)
2/5/2006 تا 6/12/2007
واتە ساڵێکو 7 مانگ بەردەوام بوو
- حەسەن باقی حەسەن ـ سەرۆك
- سیروان محەمەد مەحمود ـ جێگری سەرۆك
- نەوزاد غەفور كەریم ـ جێگری دوەم
- بابان ئەحمەد حەمە سور ـ ئەندام
- ئازاد عەبدولقادر كەریم ـ ئەندام
- دلێر مەحمود فەتاح ـ ئەندام
- عوسمان فەتاح محێدین ـ ئەندام
- عابد ئەحمەد سلێمان ـ ئەندام
- حەمید عەبدوڵا فەرەج ـ ئەندام
- یاسین رەحیم فەرەج ـ ئەندام
- رزگار حاجی كایل ـ ئەندام
- عەتا رەجەب رەحمان ـ ئەندام
- بورهان عەلی عەبدوڵا ـ ئەندام
- تاڵب سەید عەلی ئەحمەد ـ ئەندام
- ئیختیار حاجی فارس ـ ئەندام
خولی (١١)
پاش یەکگرتنی ژووری بازرگانی سلێمانیو یەکێتی پیشەسازیەکانی کوردستان لە6/12/2007دا، ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی پێکدهەێنرێتو ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور تا 15/3/2011 لەم بەڕێزانە پێکدێت:
- حەسەن باقی حەسەن ـ سەرۆك
- سیروان محەمەد مەحمود ـ جێگری یەکەمی سەرۆك
- نەوزاد غەفور كەریم ـ جێگری دوەمی سەرۆک
- بابان ئەحمەد حەمە سور ـ ئەندام
- ئازاد عەبدولقادر كەریم ـ ئەندام
- دلێر مەحمود فەتاح ـ ئەندام
- عوسمان فەتاح محێدین ـ ئەندام
- عابد ئەحمەد سلێمان ـ ئەندام
- حەمید عەبدوڵا فەرەج ـ ئەندام
- یاسین رەحیم فەرەج ـ ئەندام
- رزگار حاجی كایل- ئەندام
- عەتا رەجەب رەحمان ـ ئەندام
- بورهان عەلی عەبدوڵا ـ ئەندام
- تالیب سەید عەلی ئەحمەد ـ ئەندام
- ئیختیار حاجی فارس- ئەندام
- ئاراس عەبدولکەریم مەعروف ـ ئەندام
- کەمال سەعید تەها کۆیی ـ ئەندام
- دلاوەر عەلی سۆفی کەریم ـ ئەندام
- 19. بەختیار مەحمود مەلا ئەمین ـ ئەندام
- كەمال حەمە عەلی ـ ئەندام
خولی (١١)
لە15/3/2011دا، سیروان محەمەد مەحمود دەبێتە سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیو ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لەم بەڕێزانە پێکدێن:
- سیروان محەمەد مەحمود ـ سەرۆك
- یاسین رەحیم فەرەج ـ جێگری یەکەمی سەرۆک
- نەوزاد غەفور كەریم ـ جێگری دوەمی سەرۆک
- ئاراس عەبدولکەریم مەعروف ـ ئەندام
- بەختیار مەحمود مەلا ئەمین ـ ئەندام
- دلاوەر عەلی سۆفی کەریم ـ ئەندام
- بابان ئەحمەد حەمە سور ـ ئەندام
- كەمال حەمەعەلی قادر ـ ئەندام
- کەمال سەعید تەها کۆیی ـ ئەندام
- ئازاد عەبدولقادر كەریم ـ ئەندام
- عوسمان فەتاح محێدین ـ ئەندام
- عابد ئەحمەد سلێمان- ئەندام
- حەمید عەبدوڵا فەرەج ـ ئەندام
- ئەحمەد عەلی محەمەد ـ ئەندام
- عەتا رەجەب رەحمان ـ ئەندام
- بورهان عەلی عەبدوڵا ـ ئەندام
خولێ (١٢)
٣٠/١١/٢٠٢٣
ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
نەوزاد غەفور کریم سەرۆک
شێنێ ایختیار فارس جێگر
محمد رسوڵ سعید جێگر
برهان علی عبداللە ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
عبید احمەد سلێمان ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
ئارام ظاهر احمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
احمەد علی محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
بابان عثمان عمر ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
صابر امین حمە ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
کازێو کاوە عبداللە ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
خالد محەمدعلی احمەد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
جوهر ستار کریم ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
بەهمەن عثمان حەمەطال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور