ژمارەیەکی نوێی ڕۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی بڵاوکرایەوە

ساڵێک تێپەڕی بەسەر دەرکردنی یەکەم ژمارەی بازرگانی و پیشەسازی ، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢⁄٣⁄٧ ژمارەیەکی نوێی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە چەندین بابەتی ئابوری لە خۆدەگرێت کە بریتین لە:
* جەنگی ئۆکرانیا هاندەرمانە بۆ ئەوەی زیاتر پشت بەگەنمی خۆمان ببەستین
* سليمانی لە یەکەمین شاری پاکوخاوێنی عێراقەوە بۆ نغرۆ بونی لە خۆڵ‌و خاشاکدا
* باج وەرگرتن لە کوردستان بەشێوەیەکی هەڕەمەکییە
* دواکەوتنی موچە بازاری قوماشی خاوکردۆتەوە
* جوڵەی بازرگانی لە فرۆکەخانەی سليمانی سستە
* ئایا دۆلار بەرمرامبەر دینار دادەبەزێت؟
* بازرگانی و پیشەسازی بۆ ساڵێک
* لە سلێمانی پرۆژەی بچوکی تاکەکەسی ڕوو لە زیادبونە
* ڕێگری لە هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق دەکرێت
* ئابووریناسێک: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لێکەوتەی ئابووری لەسەر هەرێم دەبێت
* نەوت و غاز.. ‌حکومەتی هەرێم بیرۆشێت یان ‌‌‌حکومەتی ناوەندی؟
* جەنگی ئۆکرانیا دڵەڕاوکێی خستوەتە بازاڕی دراوە ئەلکترۆنییەکانەوە
* ”هەر کاتێک سیاسییەکان دەستوەردان لە پرسی ئابووری بکەن دۆخی ئابوری تێکدەچێت”
* پایۆنێر لە جۆئامادەکردندایە بۆ هەنارفەکردنی بەرهەمەکانی بۆ وڵاتانی دەرەوە
* پێشبینی دەکەین ئەمساڵ رێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان سەردانی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار بکەن
* کارتی متمانەی بانکی
* کاریگەری جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا لەسەر نرخی گەنم

ژمارەی ئەم جارە ئەم بابەتانە و چەندین بابەتی دیکەی ئابوری لە خۆ دەگرێت