وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی دارخورماكانی عێراق 17 ملیۆن و 500 هه‌زاره و به‌پێی پلانێكی كشتوكاڵی، ده‌یانه‌وێت بۆ ساڵی 2027 بیگه‌یه‌ننه 25 ملیۆن دار.
هادی هاشم یاسری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی دارستانی عێراق باسی له‌وه كردووه، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵیدا، ژماره‌ی ئه‌و دارخورمایانه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه كه به خورمای ده‌گمه‌ن هه‌ژمار ده‌كرێن.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و باخانه، پشت به ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی ئاودێری ده‌به‌ستن و به ئاوێكی كه‌متر هه‌وڵ ده‌ده‌ن رووبه‌رێكی زیاتری دارستانه‌كان ئاودێری بكه‌ن.
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی كشتوكاڵی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی دارخورماكانی عێراق له ساڵی 1970 بریتی بوو له 33 ملیۆن دار كه یه‌ك له‌سه‌ر سێیان له پارێزگای به‌سره بوون، به‌ڵام له‌و كاته‌وه داره‌كان روویان له كه‌مبوونه‌وه كردووه و به‌شێكیان وشك بوون و به‌شێكی تریش بڕاونه‌ته‌وه و به‌هۆكاری جیاواز له‌ناو چوون.
به‌گوێره‌ی مێدلست نیوز، عێراق سه‌رده‌مێك به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتانی هه‌نارده‌كاری خورما له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌و پێگه‌یه‌ی له ده‌ست دا و ئێسته ده‌یه‌وێ دووباره ئه‌و پێگه‌یه ده‌سته‌به‌ر بكاته‌وه.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، ساڵی رابردوو 600 هه‌زار تۆن خورما له عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه.
محه‌مه‌د خه‌زعه‌لی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گوتوویه‌تی، له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا ژماره‌ی دارخورماكان له 23 ملیۆنه‌وه بۆ 12 ملیۆن دار كه‌می كردووه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه رووی له په‌ره‌سه‌ندنه و ده‌یانه‌وێ په‌ره به‌و به‌رهه‌مه بده‌نه‌وه.