لەبەرامبەر کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ هەژاران و کەمدەرامەتان ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی CDO ڕۆژی یەکشەممە 2022/10/23 لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوەکە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و ڕاپۆرتی کۆتایی دابەشکردنی دوو هەزار سەبەتەی خۆراکیان پێشکەشی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور کرد کە لەماوەی ڕابردودا توانیویانە هاوکاری لێ قەوماوان بکەن و لەکاتە پێداویستیەکاندا بەدەم هەژارانەوە بوون.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سوپاسی ڕێکخراوەکەی کردو ڕایگەیاند” ژووری بازرگانی لەهەموو کاتەکانی ڕودا و پێشهاتەکان بەهاوکاری بازرگانانی دڵسۆزی ناوخۆی توانیویانە کۆمەک و هاوکاری ئامادەبکەن و بیگەیەنن بەدەست لێقەوماوان”.
راشیگەیاند” سوپاسی تەواوی بازرگانان دەکەین کە بەردەوام بەدەم داواکاریەکانمانەوە دێن و هاوکاریەکانیان دەگەیەنن پێمان ئەمەش نیشاندەری ئەوڕاستیەیە کە شاری سلێمانی و بازرگانەکانی هەموکات لەخەمی بەدەمەوە چونی لێ قەوماوانن هاوکاری کەمدەرامەت و هەژاران دەکات لە کاتە پێویستەکاندا”.
سەرۆکی ژوور داواشی لە ڕێکخراوی CDO کرد کە بە دڵسۆزی و بە هەستی بەرپرسیارانە ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی بازرگانان بگەیەنێت بە خەڵکی هەژارو لێقەوماو.