به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی پهیهوهندییهکان له بواره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی و کشتوکاڵی و کهشتوگوزار، ڕێکخراوی عێراقی – تورکی سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان کرد و له‌لایه‌ن سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژوور و جێگری سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سليمانیهوه پێشوازیان لێ‌کرا.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له بواری پیشه‌سازیدا پێشه‌نگه و گرنگی زۆر به‌و که‌رته دراوه، له ساڵانی رابردوو پله‌ی یه‌که‌می هه‌بووه، له ئێستاشدا زۆرترین کارگه له سنوری پارێزگای سلێمانیدایه، له بواری کشتوکاڵیشدا سلێمانی پێشه‌نگه و زۆر گرنگی به‌م که‌رته دراوه له کاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆدا زۆرجار به‌رهه‌مه‌کان له پێداویستی ناوخۆ زیاتره، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌میشه پشتیوانی که‌رتی کشتوکاڵ و به‌رهه‌می ناوخۆ و سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر بووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داواکارم له به‌رێزتان له رێکخراوی عێراقی – تورکی هه‌وڵبده‌ن کارگه‌کان له تورکیاوه بهێننه شاری سلێمانی و لێره پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌رێمی کوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین که‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی، یاساکانی هه‌رێمی کوردستانیش ئاسانکاری ته‌واو ده‌که‌ن بۆ وهبهرهێنانانی بیانی، بازاڕی عێراقیش فراوانه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی کاڵاکان و هه‌میشه پێشوازی و پشتیوانی له‌و کاڵایانه ده‌که‌ن که له ناوخۆی وڵات‌دا به‌رهه‌مهێنراوه”.