بەرپرسی ترمیناڵی سنووری پەرویزخان بە ئاماژە بەوە دەکات کە چالاکی ئەو سنوورە بێ وستان بەردەوامە، ئەو دەڵێت: ڕۆژانە 600 بارهەڵگر لە ترمیناڵی سنووری پەرویزخانەوەی تێدەڕێت و دەچێتە دیوی عێراقەوە.
ترمیناڵی سنووری پەرویزخان یەکێک لە سنوورە چالاکەکانی ئێرانە، بەرپرسی تێرمیناڵەکە بە ئاژنسی مهیری ڕایگەیاند: هاتوچۆی بارهەڵگرە هەناردەیی و ترانزیتییەکان لە ترمیناڵی سنووری پەرویزخان و خەسرەوییەوە بەردەوامە و بێ کێشە خەریکی چالاکیین.
ناوبراو زیادی کرد: ڕۆژانە زیاتر لە هەزار و 100 بارهەڵگری هەناردەیی لە دوو ترمیناڵی سنووری پەرویزخان و خەسرەوییەو ەکە لە 15 کیلۆمەتری پەرویزخانن دەچنە سنووری عێراق.