جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی هەرزانبوونی نرخی دۆلار و كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و ماددەخۆراكییەكان دەدات و جەختیشدەكاتەوە دابەزینی نرخی دۆلار كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی ماددە خۆراكییەكان دەبێت.
دوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق نرخی دۆلار دابەزی و هەوڵێك هەیە بانكی ناوەندیی عێراق دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕەكانەوە كە ئەوەش كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخەكەی دەبێت.
نەوزاد غەفور جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دابەزینی نرخی دۆلار ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی ماددە خۆراكییەكان نابێت بەو پێیەی بەشێكی زۆری ئەو شمەك و كاڵایانە پێشتر كڕدراون.
ئاشكرایكرد، “ئەگەر نرخی دۆلار داببەزێت ئەوا بۆ چەند مانگی داهاتوو كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕەكاندا دەبێت”.