چەند بڕیارێكی گرنگ له به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵ ده‌ركراوه، گرنگترینیان ئەوەیە دوای 10 رۆژ له راده‌ستكردنی دانه‌وێڵه، پاره‌كه ده‌درێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، وتی، ئه‌مساڵ بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم له جووتیاران چه‌ند بڕیارێك دراون، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه نرخی یه‌ك تۆن گه‌نم به 750 ھه‌زار دینار له جووتیاران وه‌رده‌گیرێت، چیتر گه‌نم به نمره یه‌ك و دوو و سێ ھه‌ژمار ناكرێت و ھه‌مووی به یه‌ك نرخ وه‌رده‌گیرێن.
پێویسته بوترێ له ساڵانی رابردوودا گه‌نم به‌سه‌ر سێ پله‌ی جیاوازدا دابه‌ش ده‌كرا، بۆ هه‌ر كامێكیان نرخێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان ده‌كرا، جگه له‌مه جووتیاران بۆیان نه‌بوو ته‌واوی گه‌نمه‌كه‌یان راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵكو بڕێكی دیاریكراویان لێ دهكڕایهوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان وتی، گه‌نم له‌و جووتیارانه وه‌رده‌گیرێت كه سیڤییان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وه‌رگرتووه، دوای 10 رۆژ له راده‌ستكردنی گه‌نم پاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرن .