پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگای قەزوین تاوتوێکران

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەپەیوەندیەکی ئۆنلاین لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی شاری قەزوین پەیوەندیە بازرگانیەکان تاوتوێکران.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکەوتی 17/7/2024 لەگەڵ ئەندازیار (مەهدی عبدیان) سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کانزا و کشتوکاڵی قەزوین پەیوەندیەکی ئۆنلاینیان ئەنجامدا، کەباسکردنبوو لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا و زیادکردنی کاری هاوبەش.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی لەڕوی پیشەسازی و کشتوکاڵ و پەلەوەر و سامانی ماسی و پیشەسازی خۆراک و وەبەرهێنان گەشەی کردووە، تواناکانی ئەو کەرتانە زیادیکردووە و توانای هەناردەکردنیان هەیە، دەمانەوێت لەگەڵ شاری قەزوین پەیوەندیە بازرگانیەکان بەرو پێشبەرین کاری هاوبەش زیادبکەین وەهانی کۆمپانیا بازرگانیەکانی شاری قەزوین بدرێت بێنە پارێزگای سلێمانی کارگەکانیان دابمەزرێنن بەهاوبەشی لە گەڵ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی شاری سلێمانی.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی داوایکرد کاربکەن بۆ چالاکردن و دەستبەکاربونی ناوچەی ئازاد لە دەروازەی سنوری باشماخ کەئەوەش دەبێتە هۆکاری بەهێزبونی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردولا.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختیکردوە لە شاری سلێمانی گەورەترین بینای پێشانگای نێودەوڵەتی هەیە کەساڵەنە لەچەند بورێکی جیاوازدا پێشانگای تیادا دەکریتەوە خۆشحاڵدەبین کۆمپانیاکانی شاری قەزوین تیایدا بەشداری بکەن و وە کاربکەن بۆ کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت بەبەرهەمەکانی شاری قەزوین.
مەهدی عبدیان، سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیەکەی لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ ئەوەی بتوانن کاربکەن بۆ گەشەکردنی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکال لەنێوان هەردولادا.
عبدیانی، ئەوەشی ڕاگەیاند، شاری قەزوین خاوەنی ٣٤٧٣ شارۆچکەی پیشەسازی چالاکە کە زیاتر لە ١٢٠٠ جۆر بەرهەمی پیشەسازی هەیە لەگەڵ ٢٩ جۆر بەرهەمی کانزا، شاری قەزوین چەندین جۆر بەرهەمی میوەی هەیە وە لەبەرهەم هێنانی پەلەوەردا لەسەر ئاستی ئێران لەپلەی دوهەمدایە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین، خۆشحاڵی دەربڕی بەکردنەوەی پێشانگای تایبەت بەبەرهەمەکانی پارێزگای قەزوین لە شاری سلێمانی وەهاندانی کۆمپانیاکان و کارگەکان بۆ ڕێکخستنی کاری هاوبەش و ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان لەگەڵ بازرگانانی شاری سلێمانی ئەمەش لەپێناو بەهیزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان.
بریارە لە 31/7/2024 لە شاری هەولێر بۆماوەی چوارڕۆژ پێشانگای تایبەت بەبەرهەمەکانی شاری قەزوین بەڕێوەبچێت.