پەیمانگای ئاسۆی ئەستێرە بۆ بازرگانی سەردانی ژووری بازگانی سلێمانی دەکەن

بەمەبەستی لە نزیکە ئاگاداربون لە کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەش پەیمانگای ئاسۆی ئەستێرە کە پێک هاتبون لە ژمارەیەک بازرگانی پارێزگای ڕەشد سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیانکرد.
رێکەوتی 6/10/2024محەمد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام بابان، سابیر ئەمین، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور یوسف شەریف، بەڕێوەبەری گشتی ژوور ، پێشوازیانکرد لە شاندێکی بازرگانی پەیمانگای ئاسۆی ئەستێرە کە لەشاری رەشد کۆماری ئسلامی ئێران لە بوارە جیاوازەکانی خۆراک و کشتوکال و پیشەسازی و گەشتو گوزار و پەلەوەر.
ئامانج لەسەردانەکە دەستپێکردنی کارکردنە لەگەڵ بازرگانان و پیشەسازن لە پارێزگای سلێمانی بۆئەوەی بتوانن دەرفەتی کارکردنیان لە پارێزگای سلێمانی گەورەبکەن و وەبەرهێنان بکەن.
محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژوور، خۆشحاڵی خۆی دەربری بەسەردانکردنی شاندی بازرگانی شاری رەشد کەبتوانن کارەکانیان لێرە گەشە پێبدەن و لەگەڵ بازرگاناندا هاوبەشی لەکاردا بکەن بەتایبەت هێنانی کارگەکان بۆ پارێزگای سلێمانی کە دەبیتە دەرفەتێکی گرنگ بۆ کارکردن وە دەتوانن سود وەرگرن لەو پێشانگایانەی لە ناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانیدا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی کارکردن و دروستکردنی پەیوەندیان زیاتربێت.