بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبای بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراوی کۆمپانیای عێراق تقدوم، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسای سلێمانیکرد.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/١٣ پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری کۆمپانیای عێراق تقدوم بۆ جێبەجێکردنی پێشانگاو بۆنەکان.
علی بەشیر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای عێراق تقدوم لە عێراق پیرۆزبای لە سەرۆک و ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد، هیوای خوست بتوانن بەرەو پێشچونی کاری بازرگانی زیادبکەن و هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ بەهێزکردنی پێشانگا نێودەوڵەتیەکان.
کۆمپانیای عێراق تقدوم تابلۆیەکی تایبەت بە کۆڵان و گەرەک و شەقامەکانی شاری سلێمانی پێشکەش بە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاسی کردن بۆ پەیامی پیرۆزبایکردن و گەیاندنی تابلۆی تایبەت بە شاری سلێمانی هیوایخواست بتوانن بەردەوامی بە پێشانگای نێودەوڵەتی بدەن و کاربکەن بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە پێشانگا نێودەولەتیەکان کە ساڵانە لە شاری سلێمانی بەڕیوەدەچێت.