وەزارەتی کشتوکاڵ لە رێگەی پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان پێنج ههزار ههلی كار بۆ دهرچووانی كۆلێژ و پهیمانگه كشتوكاڵی و ڤێتێرنهرییهكان دهڕهخسێنێت.
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، رۆژی 202/12/7 بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و لیژنەی یاسایی و کشتوکاڵیی لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی کراوەدا، گفتوگۆیەکی چڕ ئەنجامدرا، بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان. دوای کۆبوونەوەکەش ئاماژەی بەوەداوە دەتوانن 5 هەزار هەلی کار بڕەخسێنن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رایگەیاند: “دەتوانین لە رێگەی پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، لە سێکتەری کشتوکاڵی دەرفەتی کار بۆ 5 هەزار لە دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگهکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنین”.
وتیشی:”ئەم هەنگاوە گرنگە دەبێتە فاکتەرێکی بەهێزی پێشخستنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و زەمینەسازی بۆ سوود وەرگرتن لە توانای دەرچووانمان و دابینکردنی دەرفەتی کار و زەمانەتی بیمەی خانەنشینی بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی کە لە بڕگە و ماددەکانی پڕۆژە یاساکەدا هاتووە”.