بەشی ئابوری ئابوری کۆنسوڵیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری سەرجەم بازرگانان دەکاتەوە کە لەبەرواری ٢٠٢٣⁄٤⁄٢٧ بۆ ٢٠٢٣⁄٤⁄٣٠ پێشانگایەک لە شاری تاران لەبوارەکانی (جوانکاری، پاکردنەوە و سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەندی ھەیە بە جوانکاریەوە) دەکرێتەوە و بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشدار بن.
– دوو شەو ھۆتیل دابین دەکرێت
– وەرگێر دابین دەکرێت
– گواستنەوەی بازرگانان لە ھۆتیلەوە بۆ پێشەنگا دابین دەکرێت
– دیداری بازرگانانی لە نێوان بازرگانان ڕێکدەخرێت
ئەو بازرگانەنەی خوازیارن بەشداری بکەن دوای پشوی جەژن دەتوانن سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن بە مەبەستی ناو تۆمار کردن.