سەرەڕای بەرزبونەوەی بەهای لیرەی تورکی لەماوەی هەفتەی رابردودا، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 2%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا، شارەزایانی ئابوریش پێشبینی دەکەن هەڵاوسانی ئابوری لەتورکیا بۆ 30% بەرزببێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی 2%ی بەهاکەی لەدەستدا و 100 دۆلار بە 1208 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەفتەی رابردو بەهای لیرەی تورکی بەنزیکەی نیوەی بەهاکەی بەدەستهێنایەوە دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا، سیاسەتی پشتیوانی دارایی و گۆڕانکاری ئابوری لە وڵاتەکەیدا راگەیاند بەپشتیوانی دەوڵەت.
لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوامە لە دڵنیایی دان بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە باشترکردنی دۆخی دارایی و دەڵێت “ههمومان پێکەوە له هاوینی داهاتودا دهبینین كه ئابوریی وڵاتهكهمان دهگهیهنینه قۆناغێکی باش”.