به‌رپرسێكی ژووری بازرگانی ئێران پێشبینی كرد، به‌هۆی سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی حكوومه‌تی ره‌ئیسی، نرخی دۆلار بگاته 40 هه‌زار تمه‌ن.
فه‌ریال مستۆفی سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازاڕی دراو و وه‌به‌رهێنان له ژووری بازرگانی تاران ئاماژه‌ی داوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ناوكیش بكرێ و حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دراوی تمه‌ن، دۆلاری زیاتر بخاته بازاڕه‌وه كه له ئاكامی لاچوونی سزاكان ده‌كه‌ونه ده‌ستی ئێران، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن كاتی ده‌بێت و له‌به‌ر سیاسه‌ته خراپه ئابوورییه‌كانی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه، نرخی دۆلار له نێوان 30 تا 40 هه‌زار تمه‌ن ده‌بێ.
ئه‌و به توندی ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی ئێران گرتووه له‌وه‌ی هیچ گۆڕانكارییه‌كی له سیاسه‌تی دراودا نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی دراو 700 تریلیۆنی تر زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش هه‌ڵاوسانی سه‌رووی 60%ی به‌دواوه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئێران له ساڵی رابردوودا 48% بووه، ئه‌مه‌ش به گوته‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری، له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ناوكیش، دۆخی ئابووری و دارایی ئێران گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
ئه‌و پێی وایه گه‌شه‌پێدانی ئابووری ئێران، پێویستی به گۆڕانكارییه له سیاسه‌تی ئابووری و هاوكاریكردنی وڵاتان و سوودوه‌رگرتنه له وه‌به‌رهێنانی بیانی.
جێی باسه ئێران سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌ناهی داڕشتووه، بۆیه پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
پێشتر پێشبینی كرابوو ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێ، ئه‌وا نرخی دۆلار تا دوو ساڵی تر ده‌گاته سه‌رووی 100 هه‌زار تمه‌ن و له‌وانه‌یه له داهاتوودا بۆ 300 هه‌زار تمه‌نیش هه‌ڵبكشێت.