ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٧ پێشەنگای کەلوپەلی پیناسازی لە شاری سلێمانی، لەلایەن کۆمپانیای CHB بە چاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و کۆنسوڵی ئێران کرایەوە .
لە پێشەنگاکەدا کۆمپانیاکانی دروستکردنی یەکەی نیشەتەجێ بوون، شیش و چیمەنتۆ و عەزلی خانوو و دیکۆرات و کامێرای چاودێری و فێنکەرەوە و چەندین بواری دیکەی بیناسازی بەشداریان کردوە و نوێترین بەرهەمەکانیان لە پێشەنگەکەدا نمایش کردوە.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێكدا له‌میانی كردنه‌وه‌ی یەکەمین پێشانگه‌ی تایبەتی بیناسازی نێودەوڵەتی سلێمانی، رایگه‌یاند ”زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەین، سپاسی سەرجەم فەرمانگەکانی دەوڵەت دەکەین بۆ کردنەوەی ئەم پێشانگایەنە، بەخێرهاتنی سەرجەم بازرگانان و پیشەسازان دەکەین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاراستنی ئاسایشی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كاته پاراستنی ئاسایش و ئابوری هه‌مو دنیا، چونكه ئێستا دنیا گیرۆده‌یه به‌ده‌ست نه‌بونی خۆراك، نه‌بونی وزه و تێكچونی ژینگه‌وه، هه‌مو ئه‌مانه زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌مان به باشی به‌رین به‌ڕێوه بتوانین له‌ڕوی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه نه‌ك له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیش كه چاره‌سه‌رمان پێبێت نه‌ك خۆمان ببین به كێشه بۆ ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه هاتونه‌ته پێشه‌وه.
پارێزگاری سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، “سلێمانی بونیات و ژێرخانێكی پته‌وی كانزاكانی تیایه، كه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تی خۆجێیی له سلێمانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره هه‌یه بۆ دروستكردنی كارگه و داببینكردن و دروستكردنی ئه‌و پێویستییانه‌ی كه خۆمان پێویستمان پێیه‌تی، جگه له‌وه‌ی له 12 مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ش له‌و مه‌رزانه ده‌كه‌ونه سنوری پارێزگه‌ی سلێمانییه‌وه، ئومێدمان هه‌یه له ئاینده‌دا ببێت به هه‌شت مه‌رز، ئه‌ویش به كردنه‌وه‌ی مه‌رزی تیلهكۆ و سازان و فراوانتر بكرێت، هه‌روه‌ها كارگۆی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یه‌كێكه له باشترین كارگۆكان كه ده‌توانرێت سودێكی گه‌وره‌ی بازرگانی به پارێزگاكه و عێراق بگه‌یه‌نێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “توانراوه چوار هه‌زار كۆگای ستراتیژی له سلێمانی دروستبكرێت كه یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به‌شێكی زۆری ئه‌و كۆگایانه توانای هه‌ڵگرتنی هه‌مو پێداویستییه‌كانی عێراقیان بۆ چه‌ندین مانگ هه‌یه و ده‌توانن ببن به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و بینیتان له كاتی كۆرۆنادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دو یه‌كه‌م حاڵه‌ت له سلێمانی تۆماركرا به‌ڵام نه‌مانهێشت گرفت بۆ پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك، ده‌رمان و خۆراك و پاككه‌ره‌وه‌كان دروستببێت، كه ئه‌مه‌ش كارێكی گه‌وره و گرانبو له‌وكاته‌دا كرا، توانیمان له‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌وڵی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و دۆسته‌كانمان له ئێران قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران له دو ملیار و 600 ملیۆنه‌وه بۆ شه‌ش ملیار دینار به‌رزبكه‌ینه‌وه، كه له هه‌مو دنیادا جوڵه‌ی بازرگانی وه‌ستابو”.