سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆک، سابیر ئەمین، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ڕێکەوتی 2024/7/31 لە پارێزگای هەولێر بەشداریانکرد لە کردنەوەی یەکەمین پێشانگای تواناکانی قەزوین لە شاری هەولێر.
بە ئامادەبونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بەشێک لەژوورە بازرگانیەکان و نوێنەری ڕێکخواوە ئابوری و پیشەسازیەکان لە پارێزگای هەولێر بەشداریانکرد لە پێشانگایەکی تایبەت بەتواناکانی کۆمپانیا و کارگەکانی پارێزگای قەزوین کە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لە شاری هەولێر کە بەشداری لە یەكەمین پێشانگای تواناكانی هەناردەكردنی كۆمپانیاكانی پارێزگای قەزوین کرد ڕایگەیاند: شاری قەزوین گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ئەو پارێزگایە خاوەنی ٣٤٧٣ شارۆچکەی پیشەسازی چالاکە کە زیاتر لە ١٢٠٠ جۆر بەرهەمی پیشەسازی هەیە لەگەڵ ٢٩ جۆر بەرهەمی کانزا، شاری قەزوین چەندین جۆر بەرهەمی میوەی هەیە.
راشیگەیاند: خۆشحاڵین بەکردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە کەدەبێتە بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەنێوان بازرگانان و خاوەن پیشەسازاندا دەمانەوێت لەڕێگای ئەم جۆرە پێشانگایانەوە هانی کۆمپانیا و پیشەسازانی قەزوین بدەین لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێم کاربکەن و کارگەکانیان لە پارێزگاکانی هەرێم دابمەزرێنن ئەمەش دەبێتە بەرەوپێشچونی کاری زیاترو بەرهەم هێنانی پێداویستیەکان لەناوخۆی هەرێم.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیا بەشدارەکانی پێشانگاکەیان بەسەرکردەوە گفتوگۆیان دەربارەی بەرهەم و کاڵاکانیان لەڕوی کوالێتی و چۆنێتی بەرهەم هینان کرد.
پێشانگاكە لە رێكەوتی 31/7 بۆ 3/8/2024 بەردەوام دەبێت لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر. رۆژانە كاتژمێر 9 بۆ 4 ئێوارە .