ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی کۆمپانیا خۆراکیەکان ئاگادار دەکاتەوە لە بەڕێوەچونی پێشانگای خۆراکیو تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی خۆراکی لە ووڵاتی ئوردن بازرگانانی شاری سلێمانی لەڕێگەی ژووری بازرگانیەوە دەتوانن بەشداری بکەن.
بڕیارە لە ڕێکەوتی ۱٠ بۆ ۲٠۲۳/۸/۱۳ لەشاری عەممان لە ووڵاتی ئوردن گەورەترین پێشانگای خۆراکی و تەکنەلۆجیای بەرهەمهێنانی خۆراکی و پێچانەوە بکرێتەوە و بازرگانان و خاوەن کارگەکان لەهەرێمی کوردستان دەتوانن بەشادی بکەن.
هەر بازرگانێک خوازیارە بەشداری بکات دەتوانێت سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بۆ ناو تۆمارکردن، دواکات بۆ ناو تۆمارکردن ڕۆژی پێنجشەممە ٥/۸ دەبێت، لە بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.