لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشكرای كرد، عێراق لە وەرزی هاویندا ڕۆژانە نزیكەی چارەكە ملیۆن بەرمیل بەنزین دەسووتێنێت.
ئەمڕۆ شەممە، هەشتی تەمووز، ماڵپەڕی “سومەرییە نیوز” لەسەر زاری كازم ئەلتوكی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكان بڵاوی كردووەتەوە، ئەو بڕەی لە نێوان سووتەمەنیی خاو، نەوتی سووتەمەنی و نەوتی غازدا دابەش كراوە و بە گۆڕانكاریی بەرەو وزەی پاك، عێراق لە سووتاندنی ئەو بڕانە ڕزگار دەكات”..
لەوبارەیەوە ئەلتوكی دەڵێ، رێكخراوی وڵاتانی هەناردەی نەوت (ئۆپێك) تەنیا بەو بڕە هەناردەكراوانە سنووردار نییە، بەڵكو ئەو نەوتە و بەنزینە لە بەرهەمهێنانی كارەبا و بەكارهێنانی ناوخۆی وڵاتان بەكار دێت لە ناویاندا عێراق.
لەلایەكی تریشەوە، هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێل بۆ وڵات سنووری تێپەڕاندووە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر پێویستی بەكارهێنانی ڕۆژانە هەبووە.
لەوبارەیەوە دەڵێ، عێراق تا ساڵی 2035 پێویستی بە 40 ملیۆن لیتر بەنزین دەبێت لە ڕۆژێكدا، دوای ئەوەی تا ئێستە بەكارهێنانی گەیشتووەتە 28 ملیۆن لیتر بەنزین لە رۆژێكدا.
بەپێی ڕۆژنامە فەرمییەكە، عێراق پێویستی بە دامەزراندن و پەرەپێدانی چەندان پاڵاوگەیە هەیە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ئێستە و داهاتوو.