بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌پێدانی قه‌رزی 50.000.000 (په‌نجا ملیۆن) دیناری به فه‌رمانبه‌ران و رێژه‌ی سودی سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ش، 5% و به‌بێ كه‌فیل ده‌بێت.
بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی سودی سه‌ر قه‌رزی 50.000.000 (په‌نجا ملیۆن) دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ فه‌رمانبه‌ران بۆ رێژه‌ی 5% كه‌مكردوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و قه‌رزه به‌بێ كه‌فیل و ته‌نها به پشت به‌ستن بهماستهر كارت ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران، له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن سود له‌وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه وه‌ربگرن.
بانكی رافده‌ین ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه راسپاردوه، كارئاسانی بۆ فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، تا بتوانن به‌ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و ماوه‌یه‌كی كه‌م، بڕی قه‌رزی 50.000.000 (په‌نجا ملیۆن) دیناری وه‌ربگرن.
بانكی رافده‌ین یه‌كێكه له بانكه نیمچه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی عێراق و له‌ڕێگه‌ی قه‌رزی پێنج تا 100 ملیۆن دیناریهوه قه‌رز ده‌داته فه‌رمانبه‌ران، پێشتریش پێشینه‌ی بۆ خانوبه‌ره، كڕینی ئۆتۆمبێل، پرۆژه‌ی كار و چه‌ند بوارێكی دیكه داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان.