ئا: زریان – رێژەن
نەوزاد غەفور کەریم، جێگری دوەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلیمانی ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانه‌و سه‌رجه‌م تێچونه‌كه‌ی لهگیرڤانی بازرگانان‌و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌رچووه‌و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جۆره مه‌سره‌فێكی تێدا نه‌كردوه، ئەو دەڵێت “ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی داوای له‌بازرگانان كردوهكاڵاو شتومهكانیان له‌رێگه‌ی دهروازهنێودهوڵهتییهكانی باشماخ‌و په‌روێزخانه‌وه هاورده بكه‌ن، تاكو جوڵه‌ی بازرگانی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر بێت”.
گەنجینەکان پڕۆژەیەکی ستراتیجییە
نەوزاد غەفور سەبارەت بەبیرۆکەو سەرەتای کاکرکردن بۆ دروست کردنی پڕۆژەی گەنجینەکان، بەرۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند پاش ئەوەی له‌چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كرا، به‌هۆی نه‌بوونی گه‌نجینه‌ی پێویسته‌وه له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ربێتو ڕوداوێكی نه‌خوازراو بێته پێشه‌وه چ سیاسی بێت یان ئابوری یان سروشتی، هه‌رێمی كوردستان توانی هه‌ڵگرتنی هیچ بڕه خۆراكێكی نیه، له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاز‌و پرۆژانه‌ی كه له یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا بوو له‌ساڵی ٢٠١٢ حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان بڕیاریدا له‌هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌نجینه‌ی پێویست دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت زۆرترین بڕی كاڵا‌و خۆراك‌و پێداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بهێنرێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و توانی هه‌ڵگرتنیان هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
نەوزاد وتی “له‌ساڵی ٢٠١٢ له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌ستا به‌داواكاریی دروستكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی‌و به‌نوسراوی فه‌رمی داواكاری پێشكه‌ش كرد بۆ ته‌رخانكردنی پارچه زه‌ویه‌ك كه پڕۆژه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروست بكرێت، له‌ساڵی ٢٠١٤ ساید پلانی پڕۆژه‌ی گه‌نجینه‌كان پێشكه‌شی شاره‌وانی سلێمانی كرا‌و موساده‌قه‌ی له‌سه‌ر كرا، له‌ساڵی ٢٠١٧ جارێكی تر ساید پلانی پرۆژه‌كه ته‌سدیق كرایه‌وه‌و زه‌ویه‌كه ته‌رخان كرا بۆ ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌رێگه‌ی وهبهرهێنانو شاره‌وانی سلێمانیه‌وه. پڕۆژه‌كه ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت، ده‌ستكرا به‌جێبه‌جێكردنی مامهڵهكانو وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌كو به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی كاره‌باو ئاو‌و شوێنه‌وارو به‌رگری شارستانی‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر”.
وتیشی “له‌ساڵی ٢٠١٧ ده‌ستكرا به‌پرۆژه‌كه به‌شێوازی ته‌نده‌ر بهچاودێرییو سه‌رپه‌رشتی شاره‌وانی سلێمانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌ستاین به‌بڕینی شهقامو رێگاكانی پرۆژه‌كه كه ٥٠٠ دۆنم زه‌وی بۆ ته‌رخان كرا، دواتر كه‌مێك رووبه‌ری زه‌ویه‌كه كه‌می كرد به‌هۆی هه‌ندێك زیادەڕۆیی كه كرابووه سه‌ر زه‌وی پڕۆژه‌كه له‌ئێستادا به‌شێكی كه‌می ئه‌و زیادەڕۆییانە ماوه‌و له‌گه‌ڵ به‌شی زیادەڕۆیی شاره‌وانی سلێمانی له‌هه‌وڵی لابردنیداین”.
نەوزاد غەفور ئەوە روندەکاتەوە کە پڕۆژه‌كه به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامدراوە، یه‌كه‌م قۆناغی پرۆژه‌كه بڕینی شه‌قامه‌كان بوو كه به‌شێوه‌ی ته‌نده‌ر ئه‌نجامدرا، قۆناغی دووه‌م ده‌ستكرا به‌دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی پرۆژه‌كه، ڕێكخستنی ئاوه‌ڕۆی ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌كه كه دێته‌وه ناو پرۆژه‌كه ئه‌مه‌ش به‌شێوازی ته‌نده‌ر ئه‌نجامدراو بهكێبڕكی بۆ كۆمپانیایه‌ك ده‌رچوو جێبه‌جێی كرد، قۆناغی سێهه‌م بڕگه‌ی كاره‌باو ئاوه كه بهكێبرێكی ته‌نده‌ر بۆ كۆمپانیاكان ده‌رچوه، دواتر قیركردنو تێكه‌ڵ تێكردنو كوتانه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناو پرۆژه‌كه به‌شێوازی ته‌نده‌ر ئه‌نجامدرا بۆ دوو كۆمپانیا ده‌رچوو، هه‌ردوو كۆمپانیاكه سه‌ركه‌وتوو بوون لهكارهكانیانداو شه‌قامه‌كانیان ته‌واو كردوه، سه‌رجه‌م ئه‌م خزمهتگوزاراییانه له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانیه‌وه جێبه‌جێكراوه.
نەوزاد رەباتی وتی “دواتر وه‌ك ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌ستاین به‌دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كان به‌گوێره‌ی ساید پلان‌و دیزانی پرۆژه‌كه، كه چه‌ند زۆنێك له‌خۆده‌گرێت برتین له(زۆنی خۆراك، زۆنی كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی، زۆنی جگه‌ره‌و توتن، زۆنی شوشهواتو كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، زۆنی كاره‌بایاتی ناوماڵ) سه‌رجه‌م زۆنه‌كان به‌شێوازێكی زانستیانه‌و به‌گوێره‌ی ستانداره جیهانیه‌كان له‌یه‌كتر جیاكراونهتهوهو هه‌ر یه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. پڕۆژه‌كه بریتییه له نزیكه‌ی ٥٣٠ گه‌نجینه به‌ڕووبه‌ری جیاواز كه برتین لهروبهری ٨٠٠ مه‌تری‌و روبه‌ری ٦٠٠ مه‌تری‌و چه‌ند دانایه‌كی كه‌میش به‌ڕووبه‌ری ٤٠٠ مه‌ترو به‌ره‌و سه‌ردایه تاكو ٦٠٠ مه‌تر، پڕۆژه‌كه له‌قۆناغی كۆتایدایه‌و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌واو بووه، پەرژینی پڕۆژه‌كه بهپریكاس كراوه، سێ ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه كه به‌شێوازێكی جوان‌و شایسته به‌پڕۆژه‌كه دروستكراون”.
وتیشی “شێوازی دابه‌شكردنی گه‌نجینه‌كان به‌گوێره‌ی بواری بازرگانی‌و ناوبانگ‌و توانای دارایی بازرگانه‌كان بووه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌ویان پێده‌رێت له‌پڕۆژه‌كه‌دا بازرگانی ڕاستی بن‌و ده‌ستی خه‌ڵكی دیكه‌ی پێنه‌گات، سه‌رجه‌م تێچووی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بووه‌و دواتر له‌بازرگانان بڕی خزمه‌تگوازری وه‌رگیراوه‌ته‌وه، واتە سه‌رجه‌م تێجونهكهی لهگیرڤانی بازرگانان‌و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌رچووه، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جۆره مه‌سره‌فێكی تێدا نه‌كردوه، زۆر سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و شاره‌وانی سلێمانی‌و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی وهبهرهێنانو پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین كه پشتوپه‌ناو هاوكاری ته‌واومان بوون‌و ئاسانكارییان بۆ كردووین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه له‌تواناو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا بووبێت”.
جێگری دوەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی ئاماژە بەوە دەکات کە شوێنی پرۆژه‌كه شوینێکی ستراتیژییه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت سلێمانی، ئه‌م پڕۆژه‌یه قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كانی له‌ناو شاری سلێمانی كه‌م كردۆته‌وه، ئه‌و مهخزهنو گه‌نجینانه‌ی كه جاران له‌ناو گه‌ڕه‌ك‌و ماڵان‌دا بڵاوببونه‌وه زۆربه‌یان ئێستا هاتونه‌ته پرۆژه‌كه‌و له‌وێ گه‌نجینه‌یان پێدراوه، به‌مه‌ش ئه‌ركێکی گه‌وره‌و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌ناو شاری سلێمانی كه‌م كراوەتهوه، ئەو وتی “پڕۆژه‌كه له‌توانایدایە بڕێكی زۆر خۆراك‌و كاڵا‌و شتومه‌ك هه‌ڵبگرێت، ده‌توانم بڵێم ئێستا شاری سلێمانی بۆته سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می دابینكردنی هه‌موو عێراق له‌بواری خواردن و خواردنه‌وه، به‌هۆی دروستكردنی ئه‌م گهنجینانهوه بازرگانان توانیویانه بڕێكی یه‌كجار زۆر كاڵا‌و خوارده‌مه‌نی بهێننه شاری سلێمانی”.
وتیشی “داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین مۆڵه‌تی كۆتایی پڕۆژه‌كه له‌رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه بدات به‌پڕۆژه‌كه تاكو هه‌ندێك كێشه كه ماوه چاره‌سه‌ر بكرێت، کە مۆڵەتەکەی ته‌نها وه‌رگرتنی ژماره‌ی ماوه”.
ژوور خوازیاری جوڵەی زیاترە لەدەروازەکانی باشماخ‌و پەروێزخان
نەوزاد غەفور ئاماژە بەوە دەکات کە جوڵه‌ی بازرگانی له‌ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ‌و په‌روێزخان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردوهلهدوو مانگی ڕابردوودا، ئەو وتی “كه‌مبونه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی لهدهروازهنێودهوڵهتییهكان له‌پڕو خێرا نیه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی لهدهروازهنێودهوڵهتییهكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لەپاشەکشەدا بووەتا گه‌یشتۆته ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، كهئاسهوارێكی گه‌وره‌ی جێهێشتووه له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانی”.
وتیشی “كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كه‌بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سزاكانی سه‌ر ئێرانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كهبوەته هۆی ئه‌وه‌ی كهشتیو كۆنتێنهرو بارهه‌ڵگره‌كان كه‌متر ڕوو له‌به‌نده‌ره‌كانی ئێران بكه‌ن، له‌ئێستادا ته‌نها كه‌شتی ئێرانی ده‌توانێت بچێته به‌نده‌ر عه‌باس، ئەمه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاڵا‌و شتومه‌كه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو ده‌روازه‌یه‌وه تێچوویه‌كی زیاتری پێوست بێت له‌به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سرو مێرسین له‌توركیا. هۆكاری دووهه‌م بریتییه له‌وه‌ی بازرگانان له‌كاتی حه‌واڵه كردنی پاره‌بۆ كارگه‌و كۆمپانیا جیهانییه‌كان كهكاڵاو شتومه‌ك ده‌كڕن به‌هه‌مانشێوه له‌كاتی داواكاری بۆ ناردنی كاڵاكان بۆ به‌نده‌ر عه‌باس یان به‌نده‌ره‌كانی تری ئێران، حه‌واڵه‌یان بۆ ناكه‌ن، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه، ئه‌مه‌ش وای كردوهبازرگانان كاڵاكانیان له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر یان به‌نده‌ری مێرسینی توركیا هاورده‌بكه‌ن. هۆكارێكی تری كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی له‌ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ‌و په‌روێزخان ئه‌وه‌یە لهدهروازهسنورییهكانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بهگشتیو به‌تایبه‌تی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر شێوازی وه‌رگرتنی گومرگ یاسایی نیه، به‌شێوازی هەڕەمەکی وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له‌ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ‌و په‌روێزخان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مامەڵه له‌گه‌ڵ بازرگانان دهكرێتو سه‌رجه‌م كاڵاكان به‌كۆنترۆڵی جۆریدا تێده‌په‌رێت كهئهمانههیچی له‌ده‌روازه‌كانی تری عێراق ڕه‌چاو ناكرێت، ئه‌مه‌ش وای كردوهبازرگانان ڕوو بكهنهدهروازه سنورییه‌كانی عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕسوماتی ته‌واویان لێوه‌رناگرێت، به‌مه‌ش تێچووی باره‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه‌له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازاڕ‌و خواست‌و توانای كرێنی هاوڵاتیانو خستنه‌ڕووی كاڵاكان ئه‌مانه‌ش جوڵه‌ی بازاڕی كه‌م كردوەته‌وه”.
باس لەوەش دەکات کە له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كێشه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كان ههبووهلهدهروازهنێودهوڵهتیهكانی باشماخ‌و په‌روێزخان، ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی لایه‌نه پهیهوهندیدارهكانو به‌رپرسانی دهروازهكانو بازرگانانی بانگهێشت كردوە بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونهوهیهكو گه‌یاندنی داواكاری‌و پێشنیازه‌كانی بازرگانان به‌لایه‌نه پهیوهندیداراكانو چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، ئەو وتی “ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی داوای له‌بازرگانان كردوهكاڵاو شتومهكانیان له‌ڕێگه‌ی دهروازهنێودهوڵهتییهكانی باشماخ‌و په‌روێزخانه‌وه هاورده بكه‌ن، تاكو جوڵه‌ی بازرگانی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر بێت‌و داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووهئاسانكاری زیاتر بۆ بازرگانان بكه‌ن، لایەنه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵێنیان داوهكارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان بكهنو گرفته‌كان لابه‌رن”.