پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتیە لە ٩٠٠ گەنجینە کە لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و دابەش بووە بەسەر چوار جۆر گەنجینەدا کە رووبەرەکەیان بریتیە لە گەنجینەی ٢٠٠ مەتری و ٤٠٠ مەتری و ٦٠٠ مەتری و ٨٠٠ مەتری. لەئێستاشدا رۆژانە کارکردن تیادا بەردەوامە.
لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، شەقامی فراوان لە پرۆژەکەدا بونی هەیە، خزمەتگوزاریەکانی وەک، ئاو مەجاری و کارەبا و قیرتاوکردن و شۆستە و سیستەمی ئاگر کوژێنەوە بەشێوەیەکی مۆدیل و پێشکەوتووی تیایه و دیواری راگر ناو پرۆژهكه له دهرهوه جیادهكاتهوه، دهوانرێت برێكی ئێجگار زۆر كاڵاو شتومهكی جۆراوجۆری تیادا ههڵبگرێت بۆ كاتی رووداو قهیرانی نهخوازراو.