حكوومه‌تی ئێران بۆ رێگریكردن له زیاتر ته‌شه‌نه‌ی خۆپێشاندانه‌كان، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی خاو كردووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك رۆژدا به ته‌واوی پچڕاندوویه‌تی، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ ئه‌و جۆره كارانه هه‌بووه كه پشت به ئینته‌رنێت ده‌به‌ستن.
زۆرترین زیان بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه بووه كه رێكلامی بازرگانی ده‌كه‌ن یان له رێی ئۆنلاین و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌دۆزنه‌وه. خاوبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێت وایكردووه بازاڕیان به ته‌واوی سست ببێت.
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زۆربه‌ی كار و بازاڕه‌كانیش به‌و خزمه‌تگوزارییه گرێ دراون و ئه‌گه‌ر ئینته‌رنێت نه‌بێت، ئه‌وا بازاڕی ئه‌وانه‌ش ده‌وه‌ستێت.
ئه‌میرحوسێن ئه‌سه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نووسینگه‌ی خزمه‌تگوزاریی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و كانزاكانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، نزیكه‌ی 90%ی كۆمپانیاكانی بواری رێكلام زیانیان به‌ركه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه سه‌رجه‌م كار و كاسبییهكان، به رێژه‌ی 5% تا 100% كاریگه‌ریی نه‌رێنییان بینیوه له خاوبوونه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت.
ئه‌وه‌ی سه‌یره و جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه، حكوومه‌ت ته‌نیا ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی و ده‌زگاكانی فه‌رمیی خۆی قه‌ره‌بوو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، تریلیۆنێك تمه‌نیان به میدیای فه‌رمی داوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
39 رۆژه خۆپێشاندان به‌رده‌وامه و خه‌ڵك به پشتبه‌ستن به فیلته‌رشكێن و پرۆگرامی جیاواز، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستیان به ئینته‌رنێت رابگات.
ژینا ئه‌مینی له 13ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.