په‌یامێك له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه‌: له‌ سبه‌ینێوه‌ دۆلار به‌ نرخی نوێ ده‌فرۆشرێت

بانكی ناوه‌ندیی عێراق په‌یامێكی بِڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ له‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه‌ دۆلار به‌ نرخه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌فرۆشرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه‌ دۆلار به‌ نرخه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌فرۆشرێت.
ده‌شڵێت كه‌ بانكه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێن و هه‌نگاوه‌كانی تا به‌های دۆلار به‌ته‌واوی جێگیر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌رئه‌مڕۆ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی شوباتی 2023، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد كه‌ حكومه‌ت عێراق بریاری ئه‌نجومه‌نی كارگێری بانكی ناوه‌ندیی عێراقی په‌سه‌ندكردوه‌ بۆ هه‌مواركردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، كه‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر 1300 دینار ده‌بێت.
“له‌مه‌ودوا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار دیناری عێراقی له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌فرۆشرێت.” راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ واده‌ڵێت.
ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌، به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی عێراق ناجێگیره‌ و نرخی دۆلار به‌رزترین نرخی له‌مێژوودا تۆماركرد و نرخی 100 دۆلار گه‌یشته‌ 178 هه‌زار دینار.