ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه 18 بۆ 25 ی مانگ به‌غدا پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه ده‌نێرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی ئابی 2023 نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی عێراق به رووداوی راگه‌یاند كه “بۆ یه‌كه‌مجار هه‌رێمی كوردستان پشكی خۆی به‌گوێره‌ی یاسای كارگێڕیی دارایی به ته‌واوی وه‌رده‌گرێت، كه مانگانه تریلیۆنێك و 250 ملیار دیناره به‌بێ داهاتی ناوخۆ”.
نه‌رمین مه‌عروف وتی: “دیار نییه شێوازی پاكتاوكردنی پاره‌ی مانگه‌كانی رابردوو له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی چۆن ده‌بێت، له‌كاتێكدا به‌غدا نزیكه‌ی دوو تریلیۆن و 500 ملیاری ناردووه، به‌ڵام پشكی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌و مانگانه‌ی خه‌رج نه‌كردووه”.
وتیشی: “به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پێویستی نه‌ختینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌غدا نه‌توانێت هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌تی جگه له بودجه‌ی مانگانه به یه‌ك گوژمه بنێرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی لیژنه‌ی دارایی ئاشكرایكرد كه “واده‌ی خه‌رجكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له نێوان 18 بۆ 25ی مانگدا ده‌بێت، كه له‌و ماوه‌یه‌دا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراق خه‌رج ده‌كرێت”.
له 12ی حوزه‌یراندا یاسای بودجه‌ی گشتی له په‌رله‌مان په‌سند كرا، له 26ی هه‌مان مانگ له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاوكرایه‌وه، پاره‌كه‌ی 198.9 تریلیۆن دیناره و پشكی هه‌رێمی كوردستان تێیدا زیاتر له 16 تریلیۆن دیناره.