پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە 15 ترلیۆن و 100 ملیار دینارە

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق وتی ، لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق پشكی هەرێمی كوردستان 15ترلیۆن دینار و100ملیار دینارە ، جگە لەوەی كە پێویستە حكومەتی عێراق حەقدەستی كۆمپانیا وكرێی بۆری وفرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بدات وهەر لە بودجە دانراوە مانگانە 800ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت.

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق فازل نەبی وتی ، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەپڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق 15ترلیۆن و100ملیار دینارە ، پارەی كرێی بۆری نەوت وفرۆشتن وكۆمپانیاكان بەغدا مادەم خۆی نەوتی هەرێم بفرۆشێت پێویستە خۆشی پارەكە بدات ،لەبەر ئەوەی ئەوان بەرپرسیارن وپێویستە ئەوبەرپرسیارەتییە هەڵبگرن .

دكتۆر فازل نەبی وتیشی ، پشكی هەرێمی كوردستان 14ترلیۆن و700ملیار دینارە و275ملیار دیناریش پەرەپێدانی پارێزگاكانە و62ملیاریش لەقەرزەكان بەر قەرزەكان كەوتوون دەكاتە زیاترلە 15ترلیۆن و100ملیار ،ئەوەی دیكە ترلیۆنێك و300ملیاریش بۆ كرێی بۆری نەوتی هەرێم دیاری كراوە ودووترلیۆن و400ملیار بۆ دەستحەقی كۆمپێانیاكان دانراوە لە هەرێم كاردەكەن ،بەڵام لەو 15ترلیۆن و100ملیارە 400ملیار دیناری لێ دەگێرنەوە كە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەیان كردووە.

نەبی باسی لەوەشكرد، هەر لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان بۆ هەر مانگێك 800ملیار دینار دانراوە ، كە بۆ 12مانگ هەموو مانگێك دوای پەسەندكردنی بودجە 800ملیار دینار رەوانە دەكرێت .