بۆ لەمەودوا پشكنینی P.R.C لە فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم نامێنێت و هەركەس هەردوو ژەمی ڤاكسینی وەرگرتبێت پێویستە كارتی ڤاكسینی پێبێت.
بەپێی ئەو رێنماییە نوێیانەی لەلایەن دەستەی فڕۆكەوانیی عێراقەوە دەركراوە، ئەو كەسانەی كارتی ڤاكسینیان هەیە، لەمەودوا پشكنینی P.R.C لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق نامێنێت و ئەو كەسانەی هەردوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە، پێویستە لەكاتی سەفەركردن كارتی ڤاكسینیان پێبێت.
دەستەی فڕۆكەوانیی عێراق رایگەیاندووە لە 1_4_2022 ەوە كار بەو رێنماییە نوێیەدەكات و ئەو گەشتیارانەی كە دێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان یان دەبێت پشكنینی كۆرۆنا یان كارتی ڤاكسینیان هەبێت، ئەگەر كارتی ڤاكسینیان هەبێت، پشكنینی كۆرۆنا پێویست نییە.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق رایگەیاندووە، لە 1-4-2022ـەوە ئەگەر گەشتیارانی عێراقی و بیانی كە تەمەنیان لە سەروو (12 ساڵە) هەردوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت، لەكاتی هاتن و رۆیشتن پێویست ناكات پشكنینیP.R.C ئەنجام بدەن، بكەن. هەروەها ئەگەر یەك ژەمی ڤاكسینی Johnson & Johnson یان وەرگرتبێت، پێویست بە پشكنینیP.R.C ناكات.